عارف ته‌یفوور ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له دیدارێكی رۆژنامه‌ی "وشه"دا، به پێویستی ده‌زانێت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له نێوان ھه‌ردوو باڵهكهیدا خۆی یه‌كلا بكاته‌وه و پێشی وایه، گۆڕان بۆیه ئه‌و داواكارییانه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاڤڵ تاڵه‌بانی و لاھوور شێخ جه‌نگی بچنه‌وه بۆ به‌غدا.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی زیاتر بۆ سه‌ر كوردستان، عارف ته‌یفوور گوتی، ئه‌وان ئه‌گه‌ر توانایان ھه‌بێت راناوه‌ستن و نیازیان باش نییه، به‌ڵام ھێزی پێشمه‌رگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پردێ گورزی باشی لێ داون و له به‌ره‌كانی تری شه‌ڕیش ھێزی پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیدایه، بۆیه ناتوانن هیچ بكه‌ن.
ئه‌و پێ باشه هه‌وڵ بدرێت كورد بۆ سنووری2016 بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق داوا ده‌كات بۆ سنووری 2003 بگه‌ڕێته‌وه و كوردیش ئه‌وه قبووڵ ناكات. له‌باره‌ی ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد زۆر گرنگه، به‌تایبه‌ت گۆڕان كه رۆڵی هه‌بووه له تێكدانی دۆخه‌كه، ئێسته‌ش داواكاری ھێناوه بۆ پێشه‌وه كه هی ئه‌وه نییه ناوی بێنی، وه‌ك لابردنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی رزگاری نیشتمانی، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ تێكدانی دۆخه‌كه‌یه و نیازیان خراپه و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ پاڤڵ تاڵه‌بانی به‌ره‌و حكوومه‌تی عێراق بڕۆن.
ئه‌و لێكترازانه‌ی له كوردستان هاتووه‌ته كایه‌وه، زیانی زۆری بۆ دۆزی كورد ده‌بێت و به‌گوته‌ی عارف ته‌یفوور تا لێكترازان زیاتر بێت، ئه‌وا كورد زیاتر لاواز ده‌بێت و ئه‌وه‌ی گۆڕان داوای ده‌كات بۆ تێكدانی زیاتری دۆخه‌كه‌یه.
له‌باره‌ی راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌كردنی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه باڵێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و پاڤڵ تاڵه‌بانی و لاھوور جه‌نگی ئه‌و داواكارییانه‌یان ھه‌یه، باڵێكی تریش پێچه‌وانه بیر ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته یه‌كێتی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه و بێنه سه‌رخه‌ت به‌تایبه‌ت ئه‌و باڵه‌ی بڕوای به‌كوردایه‌تی ھه‌یه .
عارف ته‌یفوور كشانه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك به پیلان ده‌زانێت و ده‌ڵێت، غه‌در له‌و پێشمه‌رگانه كرا شه‌هید بوون. ئه‌گه‌ر بڕیاری كشانه‌وه دراوه، لانی كه‌م پێشمه‌رگه‌یان ئاگادار بكردایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌یان پێ نه‌گات.
له‌باره‌ی زیادبوونی پێگه‌ی ئێران له عێراق و به‌شداریكردنیان له ھێرشی سه‌ر كه‌ركووك، به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی گوتی، ئێران له ھێرهشهكاندا به‌شدار بووه و ھه‌وڵ ده‌دات دۆخی پارتی لاواز بكات و له پارتی بدات، ھه‌ر خۆیان باسیان له‌وه كرد ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌نیاز بوو بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی بكات، تێكمان دا.
ته‌یفوور كه به‌رپرسی میحوه‌ری ھێزی پێشمه‌رگه‌یه له خازر، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له سنووری مووسڵ ئاشكرای كرد، دوای ئه‌و دۆخه‌ی له كه‌ركووك رووی دا، باسیان له‌وه كرد ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش ٢٠١٤ و ئه‌و ناوچانه‌ش ئه‌وكات له ده‌ست ئه‌وان بوون، ئێمه‌ش كشاینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیانمان كه‌متر بێت و ئێسته‌ش له سه‌نگه‌ره‌كانی خۆمان‌داین و له ئاماده‌باشیداین و پارێزگاری له خۆمان ده‌كه‌ین، زیاتر رێ ناده‌ین بێنه پێشه‌وه تا توانا‌مان ھه‌بێت .
ئه‌و له كۆتادا باسی له ھه‌ڵوێستی وڵاتان كرد و گوتی، "وڵاتان ھه‌ڵوێستیان باشه و ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه غه‌در له كورد كراوه و پێویسته به‌رگری له كورد بكات، شه‌وی یه‌كشه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سه‌رمان بوو له ئێواره و تا به‌یانی، لێدوانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سعوودیه پشتگیری له ئێمه ده‌كات و رووسیاش رۆڵی زۆر باشه و به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی كورد و كۆمپانیا نهوتییهكانیشیان له ھه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بن."
وشه/ بڵند ئیبراھیم