وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، سبه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شتی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.
وێنه‌یه‌كی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، سبه‌ی یه‌كشه‌م 29 و دوو سبه‌ی دووشه‌م 30ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن ده‌كرێ.