ئه‌مینداری گشتیى ئه‌نجوومه‌نى عه‌شایه‌ری عێراق د.یه‌حیا ئیسماعیل سونبل له دیدارێكی له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ى روو ده‌دات هێزی كوردی له پشت بووه هاوكاری ئێرانى كردووه بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بكرایه یان نا. هاوكات حزبه سوننه‌كانیش به ژێر ده‌سته‌ی ئێران ده‌زانێ و به سوننه‌كانى مالیكى ناویان ده‌با.
وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى عه‌شایه‌ری عێراق بۆچوونتان چییه له‌سه‌ر 16ى تشرینى یه‌كه‌م و ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك و ناوچه‌كانى تر روویان دا؟
ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك، خانه‌قین، خورماتوو و ناوچه‌كانى تر دواى 16ى مانگ روویان دا، سه‌ركه‌وتن بوو بۆ ئێران و شكست بوو بۆ توركیا و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان. ئه‌وه‌ى رووی دا ده‌ستگرتنى میلیشیاكانى سه‌ر به پاسدارانى ئێرانى بوو به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كه سوپای پاسدارانى خسته لیستى تیرۆر، به‌ڵام پێچهوانهكهمان بینى و ئه‌و ناوچانه‌ى مابوونه‌وه كردیه دیاری بۆ پاسداران و ئێران به‌تایبه‌ت سه‌رچاوه سروشتییه‌كانى كه‌ركووك. بێگومان جووڵه‌ى هێزه عێراقییه‌كان به بڕیاری ئێران و گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مه‌ریكا بوو، بۆیه ئه‌وه‌ى روو ده‌دات پێمان ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا 15%ى بڕیاری به‌غدای به ده‌سته‌وه ماوه و 85%ه‌كه‌ى تر به ده‌ست ئێرانه‌وه‌یه، بۆیه كاتێك ده‌ڵێین ئه‌وه‌ی رووی دا به ئاگاداری ئه‌مه‌ریكا بوو، مه‌به‌ست لێى هه‌یبه‌ت بۆ شكستى خۆیان له عێراق بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌مه‌ریكا رازی بووایه یان نا، ئه‌وه هه‌ر رووی ده‌دا.
كه‌واته عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟
ئه‌وه‌ى روو ده‌دات سیناریۆى دووه‌مى ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا پێش رووخانى رژێمى به‌عس كردوویانه كه عێراقیان راده‌ستى ئێران كردووه، دواى رووخانى رژێم سیناریۆى فراوانكردنى هه‌ژموونى شیعه، ناوچه سوننه‌كانى گرته‌وه و ئێسته‌ش قۆناغی دووه‌می سیناریۆیه‌كه ناوچه سوننه كوردستانییه‌كان گرتووه‌ته‌وه كه وێرانكردنى ژێرخانى ئه‌و ناوچانه‌و كۆنتڕۆڵكردنیانه.
له ناوخۆى كوردستان بۆچوونى جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر هاتنى حه‌شد بۆ كه‌ركووك، تۆمه‌ت ده‌خرێته پاڵ باڵێك له لایه‌نێكى سیاسی، پێت وایه هێزى كوردی هه‌بووه رۆڵ ببینێت؟
هێزێكى كوردی هه‌بووه رۆڵى بینیوه بۆ هاتنى حه‌شد و سوپای پاسداران بۆ كه‌ركووك، ئاسانكاری كردووه بۆ جێبه‌جێكردنى پیلانی ئێران له كۆنتڕۆڵكردنى تواناكان و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانى كوردستان.
به‌ڵام كوردستان ریفراندۆمى بۆ سه‌ربه‌خۆیی كرد؟
راسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بكرایه یان نا، ئه‌وه هه‌ر رووی ده‌دا، چونكه پێشتر پلانى بۆ داڕ‌ێژرابوو. ریفراندۆمیش باشترین پاساو بوو بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پلانه كه له ئێران پیلانى بۆ داڕ‌ێژرابوو، به‌غداش به هه‌ڵكردنى گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێی كردن.
هێنده‌ى ئاگادار بن ره‌وشى عه‌ره‌بی سوننه له‌و ناوچانه چۆنه كاتێك 150 هه‌زار كورد ئاواره بوونه؟
عه‌ره‌بی سوننه لاوازترین كاراكتهرى ئه‌و ناوچانه‌ن، نوێنه‌رانیشیان له په‌رله‌مانى عێراق به سوننه‌ى مالیكى ناسراون و هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه نه‌بووه له ئه‌نبار، مووسڵ، سه‌ڵاحه‌دین و ناوچه‌كانى تر، تا ئێسته بێن هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له‌سه‌ر كه‌ركووك و خورماتوو.
باسی زیانى توركیات كرد، به‌ڵام بۆچوون هه‌یه كه توركیاش به‌شێكه له‌و پیلانه؟
ده‌بێت ئه‌وه بزانین سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى تاكه‌كه‌سه له عێراق به‌رامبه‌ر پیلانى فراوانبوونى پیلانهكانى ئێران ده‌وه‌ستێته‌وه. بۆیه كاتێك هه‌ژموونى ئێران له عێراق فراوانتر ده‌بێت، توركیا زیانێكى زۆر گه‌وره ده‌كات به تایبه‌ت له رووى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان، چونكه كه‌ره‌سته ئێرانییه‌كان شوێنى كه‌ره‌سته توركییه‌كان له بازاڕی عێراق ده‌گرێته‌وه. جگه له‌مه‌ش توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هاوپهیمانیهتێكى به‌هێزی هه‌بوو، كاتێك كوردستان ئه‌وه له ده‌ست ده‌دات، ئه‌وا توركیاش هاوپه‌یمانێكى گرنگى له عێراق له ده‌ست ده‌دات.
له دوا كۆنگره‌تان له هه‌ولێر پشتگیریى ریفراندۆمتان بۆ ناوچه سوننه‌كان كرد، ئه‌و پڕۆژه‌یه چى به‌سه‌ر هات؟
ده‌بێ ئه‌وه بزانین تا حزبه سوننه‌كان بچنه ژێر باڵى پیلانهكانى ئێران له عێراق، ئه‌وا هیچ كات ناوچه سوننه‌كان ناتوانن هه‌رێم رابگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ریش هه‌رێمێك دروست ببێت و ئه‌ویش بكه‌وێته ژێر ركێفى ئێران، ئه‌وا دژى دروستبوونى ئه‌و هه‌رێمه ده‌وه‌ستینه‌وه و ته‌نانه‌ت پڕۆژه‌ى ئه‌و هه‌رێمه‌ش له كۆنگره پشتگیری كرا، به‌هۆى هێرشكردنه سه‌ر كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
سعوودیه و عێراق رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر زۆر پرس كردووه، گرنگى ئه‌و رێككه‌وتنه له چیدایه و ده‌توانێ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه باوه‌شى عه‌ره‌بی و پڕۆژه‌ى به شیعه‌كردن كه ئێران پێی هه‌ڵده‌ستێ، بیوه‌ستێنێت؟
نه‌خێر، رێككه‌وتنه‌كه به سه‌رپه‌رشتى ئه‌مه‌ریكا بووه و بۆ ئه‌وه‌ش نه‌بووه ببێته گوشار به‌سه‌ر پڕۆژه‌ى به شیعه‌كردن كه ئێران له عێراق ئه‌نجامی ده‌دات، له‌مه‌شدا دڵنیایی دراوه‌ته ئێران. به‌ڵكو ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه لێدان بووه له توركیا، به‌ڵگه‌ش به‌شداری به‌هێزی كۆمپانیا سعوودییه‌كان بوو له كۆنگره‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تى، به پێچه‌وانه‌وه ئێران به‌و ئاراسته‌یه ئاسووده ده‌بێت.
پێت وایه له داهاتووی نزیكدا، ئه‌و دۆخه‌ى عێراق ئاوه‌ژوو ده‌بێته‌وه كاتێك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌م عه‌بادی ده‌ڵێ رۆڵى چه‌كدارانى ئێران له عێراق ته‌واو بووه و ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان؟
ئه‌و داواكارییه زیاتر بۆ میدیایه و هیچ سه‌نگێكى نییه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه‌ریكا و ئێران رێك كه‌وتوون كه ئێران كۆنتڕۆڵی ته‌واوى عێراق بكات كه هه‌موو تاكێكى عێراقی هه‌ستى پێ ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستى بێت، بۆچى ناوى ئه‌و میلیشیایانه ناهێنێت؟ ئه‌ى بۆچى ده‌هێڵێت سه‌ركرده‌كانى شیعه كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ى ئێرانین و حوكمى عێراقیش ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ریكاش به‌وه ده‌زانێت.