گه‌نجێكی پارێزگای دهۆك، ماوه‌ی چوار ساڵه به‌رده‌وام خه‌ریكی هاككردن و خاپووركردن و تێكدانی پێگه و په‌یچ و ئاكاوتن و ڤیدیو و وێنه دڕنده‌كانی سه‌ربڕین و كوشتن و تاڵان و ترساندنی خه‌ڵكه، له‌لایه‌ن داعش و تا ئێسته زیاتر له 50 هه‌زاری له‌ناو بردووه، ئێسته به هه‌مان شێوه ده‌ستی كردووه به له‌ناوبردنی ئه‌كاونتی میلیشیاكانی حه‌شد شه‌عبی و ده‌ڵێ: بۆ كورد جیاوازی له نێوان حه‌شد و داعش نییه.
شوان به‌رواری كه به پێشمه‌رگه‌ی ئه‌لیكترونی ده‌ناسرێت، بۆ له‌ناوبردنی پێگه و په‌یچ و ڤیدیۆ دڕنده‌كانی داعش به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو ئه‌و زیاتر له 50 هه‌زار ڤیدیۆی سه‌ربڕین و كوشتن و تاڵان و سووكایه‌تیكردن به پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان له‌ناو بردوون و خاپووری كردوون.
زیاتر گوتی، له سه‌ره‌تای هاتنی داعش تا ئێسته به‌رده‌وام من له‌سه‌ر له‌ناوبردنی پێگه و په‌یچ و ئاكاوتن و ڤیدیۆی سه‌ربڕین و كوشتن و رێسواكردنی پێشمه‌رگه و هاووڵاتییانی كورد له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌رده‌وامم و رۆژانه هه‌ر ده‌بێت چه‌ند شتێك له‌ناو به‌رم، به‌ڵام دوای ئه‌وه كه داعش نه‌ما و حه‌شد هات، من ده‌ستم كردووه به هه‌مان شێوه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌و شتانه‌ی حه‌شد، چونكه بۆ كورد هیچ جیاوازی له نێوان حه‌شد و داعش نییه.
تا ئێسته 180 په‌یچ و ئاكاوتن و پێگه‌ی حه‌شد شه‌عبی له‌ناو بردوون، له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی به‌شێكی زۆر ئه‌و ڤیدیۆ و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و ئاڵای كوردستانه‌وه ده‌كرێت، له‌وانه په‌یچ و ئاكاوتنی حه‌سه‌ن پلایس كه ماوه‌یه‌كه ده‌ركه‌وتووه و فشه‌فش ده‌كات و هه‌ڕه‌شه ده‌كات. به‌رواری وای گوت.
به‌پێی قسه‌كانی شوان به‌رواری حه‌سه‌ن پلایس كه‌سێكی زۆر ترسنۆكه و ته‌نیا چه‌كدارێكی پشت شاشه‌یه و گوتی، ئیتر حه‌سه‌ن پلایس ناتوانێت به‌و په‌یچه‌ی كه پێشتر هه‌بووه هیچ قسه و هه‌ڕه‌شه و لایڤێك بكات دژی كورد، ئێسته كار له‌سه‌ر هه‌ندێ په‌یچ و ئاكاوتنی حه‌شد ده‌كه‌م له‌وانه ئه‌بو ئیزرائیل.
به‌رواری له درێژایی قسه‌كانی رای گه‌یاند كه بۆ كورد زۆر گرنگه بێجگه له شه‌ڕی چه‌ك، هاوكات شه‌ڕی ده‌روونیش له‌گه‌ڵ دوژمنانی خۆیان بكه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێسته ئه‌و كار له‌سه‌ر فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی چه‌ند كه‌سێكی تریش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باشتر شه‌ڕی ده‌روونی و ئه‌لیكترۆنی له‌گه‌ڵ دوژمنان بكه‌ن.
شوان به‌رواری قوتابیی زانكۆی دهۆكه و له ساڵی 1991 له دایك بووه و له شاری دهۆك نیشته‌جێیه.
وشه/ دهۆك، نه‌وزاد هلوری.