پۆلیسی هەولێر بەدوای ئەم تاوانبارەوەیە

:: PM:03:22:31/10/2017 ‌
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، داوای زانیاریی لەسەر تاوانبارێك دەكات و هاووڵاتییانیش ئاگەدار دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 31ی تشرینی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، وێنەی تاوانبارێكیان بڵاو كردووەتەوە و تێیدا داوای زانیاری لەسەر ئەو تاوانبارە دەكەن كە هەستاوە بە فێڵكردن لە هاووڵاتییان و "وشە" وێنەكە بڵاو دەكاتەوە.

"هەر كەسێك گومانی لەم تاوانبارە هەیە، بە زووترین كات پێوەندی بكات بە ژمارە تەلەفۆنی (066134) یان سەردانی نزیكترین بنكەی پۆلیس بكات" پۆلیسی هەولێر وا دەڵێ‌.

وێنەی تاوانبارەكە:

 





وشە - سه‌رخێڵ هاشم