لە سلێمانی دوو گەنج كوژران و دوانی تریش بریندار بوون
لە گوندێكی شارۆكەی دووكان تەقە لە ژمارەیەك گەنج كرا و لە ئەنجامدا دووانیان كوژران و دووانی تریش بەسەختی برینداربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 31ی تشرینی یەكەم، لە گوندی "چۆم بڵاخ"ی شارۆكەی دووكان، تەقە لە چوار گەنج كرا و دووانیان كوژران و ئەوانی تر برینداربوون. ئیقبال محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی سلێمانی زانیارییەكانی "وشە"ی پشتڕاست كردەوە و ڕای گەیاند، لە ئۆتۆمبێلێكەوە تەقەكراوە لەو گەنجانە و دووانیانی كوشتووە و دووانی تریش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بەدەستی گەیشتووە، دوو بریندارەكە باری تەندروستیان جێگیر نییە و تا ئێستەش تەقەكەرەكان نەگیراون.
یەكەمجار نییە رووداوی لەم شێوەیە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوو دەدات پێشتریش لە شەقامی "ئۆرزدی" شارەكە تەقە لە چەند كەسێك كراون كوژران.
وشە -
سهرخێڵ هاشم