هه‌ندێك قسه هه‌یه كه ژنان پێیان ئاسایییه له ده‌می هه‌ر كه‌سێك بیبیستن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌كانیان ئه‌و قسانه‌یان پێ بڵێن، ڕاسته‌وخۆ تووڕه ده‌بن و پێی تێك ده‌چن.
ماڵپه‌ڕی "
له‌یالینا" هه‌ندێك له‌و قسانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته پیاوان خۆیانی لێ به‌دوور بگرن و به‌رامبه‌ر ژنه‌كانیان به‌كاری نه‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی تووڕه نه‌بن، و ئازاری دڵیان نه‌درێت، وه‌ك ئه‌مانه:
_ ئه‌وه پێوه‌ندی به منه‌وه نییه، ئیشی تۆیه چونكه دایكیت: ئه‌م قسه‌یه به ته‌واوی دڵی ژنان ده‌شكێنێت، چونكه ئه‌وپه‌ڕی بێ بایه‌خی پیاو پیشان ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و كاروبار و په‌روه‌رده‌كردنانه‌ی منداڵ كه پێویسته به یه‌كه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن.
_ له به‌یانییه‌وه چیت ده‌كرد؟: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی ئه‌نجام نه‌دابوو، ئه‌م قسه‌یه‌ی پێ مه‌ڵێ، چونكه ئه‌ویش مرۆڤه و ڕێی تێ ده‌چێت ئیشێكی له‌بیر بچێت یان پێی نه‌كرێ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌و شێوه‌یه لۆمه‌ی مه‌كه.
_ ته‌ماته‌ی سووره‌كراوی لێ ده‌رچێ، هیچ نازانی: ئه‌م قسه‌یه‌ش دڵی ژن زۆر ده‌شكێنێت و وای لێ ده‌كات هه‌رگیز هه‌وڵ نه‌دات خواردنی جیاوازت بۆ دروست بكات، چونكه به شایانی تۆی نازانێت.
_ شته‌كانمت بۆ بزر كردووه؟: ئه‌و كاتێك ماڵ پاك ده‌كاته‌وه، ده‌یه‌وێت شته‌كانت بۆ ڕێك بخات و له شوێنی باش هه‌ڵیان بگرێت، پێویست ناكات ماڵ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و بكه‌یت به هۆكاری بزربوونی شته‌كانت.
_ قسه دووباره‌كردنه‌وه: ئه‌گه‌ر ئیشێكت پێ گوت، پێویست ناكات هه‌زار جاری بۆ دووباره بكه‌یته‌وه، ئه‌ویش وه‌ك تۆ ئه‌قڵی هه‌یه و به یه‌كجار له قسه‌كانت تێ ده‌گات.
_ كه تووڕه بوو گرنگی پێ بده: زۆرینه‌ی تووڕه‌بوونه‌كانی ژنان له‌سه‌ر شتی ساده‌ن، ده‌یانه‌وێت له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یانه‌وه ئاشت بكرێنه‌وه نه‌ك فه‌رامۆش بكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه كاتی تووڕه‌یی ڕێزی بگره و ئاگات له ڕازیكردنی دڵی بێت.