نوێنه‌ری خورماتوو له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا ده‌ڵێ، ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی خورماتوو ئه‌نجام دراون، له بۆسنه و فه‌له‌ستنیش ئه‌نجام نه‌دراون. له ئه‌تككردنی شه‌ره‌فی خه‌ڵك و چوونه‌سه‌ر ته‌رمی گه‌نجی كورد به ده‌بابه‌وه، بگره تا ده‌گاته ده‌یان جۆر تاوانی تر. ئه‌و پێی وایه ته‌نیا به پشتیوانی هێزی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌گه‌ریان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا عێراق هه‌رگیز رێی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێ نادات.
ژماره‌ی كوژرا و برینداره‌كانی خورماتوو چه‌ند كه‌س ده‌بن؟
ئه‌وه‌ی لای ئێمه تۆمار كرابێت و ئێمه‌ی لێ ئاگادار كرابێته‌وه له پاش ئاڵۆزییه‌كانی ١٦ی تشرینی یه‌كه‌م، له شارۆكه‌ی خورماتوو 15 كه‌س كوژراون و 28 كه‌سیش بریندار كراون، هاوكات پێنج كه‌سیش بێ سه‌روشوێن كراون.
ژماره‌ی خێزانه ئاواره‌كان گه‌یشتنه چه‌ند؟
ژماره‌ی ئاواره‌كان گه‌یشتووه‌ته پتر له هه‌شت هه‌زار خێزان، زۆرینه‌ی ره‌های بۆ ناوچه جیاجیاكانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان هاتوون به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی گه‌رمیان نزیكی خورماتووه، هه‌ندێكیشیان چوونه‌ته سلێمانی و هه‌ولێر.
ئه‌وانه كێن كه تا ئێسته بێسه‌روشوێنن؟
پێنج كه‌س به‌ناوه‌كانی هێمن ئازاد، رێباز عوسمان، حه‌سه‌ن عه‌لی، بڕوا فازڵ، حه‌مه‌فایه‌ق و سیروان فازڵ بێ سه‌روشوێنن كه له‌ناویاندا كه‌سی نابینا هه‌یه.
زیانه مادییه‌كان به چه‌ند ده‌خه‌مڵێنرێت؟
زیانه مادییه‌كان ئێجگار زۆرن، بۆ نموونه نزیكه‌ی 300 دووكان و خانوو و باڵه‌خانه و چێشتخانه، به تایبه‌ت چێشتخانه گرانبه‌هاكانی نێوان كه‌ركووك و به‌غدا سووتێنراون، هاوكات نزیكه‌ی 100 خانوو و باڵه‌خانه به بۆمبی چێنراو ته‌قێنراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێنج رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆیی سووتێنراون.
ئایا حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی تۆمار كراوه؟
به‌ڵێ بێگومان هه‌بووه و نابێت بێته شاردنه‌وه، بگره زیاتر له حاڵه‌تێكیش هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌شارێته‌وه، ئه‌وه‌شی كه ئاشكرا بووه، خۆكوشتنی خێزانێكه كه له باوك و دایكێك و كچێك پێك هاتوون و بووه‌ته هۆكاری ده‌نگدانه‌وه‌ی، باوكه‌كه كه دیمه‌نی هێرشكردنه سه‌ر كچه‌كه‌ی بینی خۆی پێ نه‌گیرا، خۆی و كچه‌كه و دایكه‌كه‌ی كوشت دوای ئه‌وه‌ی به ئۆتۆمبێل خۆی كرد به پڕۆژه‌یه‌كی ئاودا.
پێتان وایه دۆخی خورماتوو له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئاسایی بكرێته‌وه؟.
ئێمه زۆر به ئه‌سته‌می ده‌زانین به‌م نزیكانه یا له داهاتوویه‌كی نزیكدا دۆخی شارۆكه‌ی خورماتوو ئاسایی بێته‌وه، چونكه هیچ كه‌سێك متمانه‌ی به‌وه نییه جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ شارێك كه شه‌ره‌فی خه‌ڵكی تێدا ئه‌تك كرابێ, به ده‌بابه چوونه‌ته سه‌ر ته‌رمی گه‌نجی كورد، ئه‌وه‌ی له خورماتوو رووی داوه، ئه‌و تاوانانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامی داوه، له فه‌له‌ستین و بۆسنه‌ش ئه‌نجام نه‌دراوه.
چی بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك یا چۆن هه‌نگاو بنرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته؟
سه‌رباری ده‌ركردنی میلشیاكان و هێزی ناسه‌ربازی، مه‌گه‌ر هێزێكی تۆكمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێته هانای ئاواره‌كانه‌وه و بیانگه‌ڕێنێته‌وه و گره‌نتی ئه‌وه بدات گیانیان پارێزراو ده‌بێ، ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێ ئه‌و هێزه به‌چه‌ك پارێزگاری‌یان لێ بكات، پاش ئه‌وه بۆ دروستكردنی متمانه، هێزی هاوبه‌ش له نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه پێك بهێنرێت.
ئه‌وه‌ی رووی داوه توانیوته بیگه‌یه‌نیته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین؟
من خۆم ئاواره‌م و خۆم ناوێرم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ خورماتوو، ئیتر چۆن بتوانم بچم بۆ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن چیی پێ ده‌كرێ، بێگومان هیچ، چونكه پیلانی داگیركردنی خورماتوو زۆر له‌وه گه‌وره‌تره ئه‌نجوومه‌ن بتوانێ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكات یا بێته ده‌نگ، بگره هه‌ر هیچ حیسابێك بۆ ئه‌نجوومه‌ن ناكرێت. ئێمه داواكارین هه‌ر كه‌سێك ده‌ستی هه‌بووه له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی خورماتوو، سزا بدرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ش بكرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن بوو ئاوا به خێرایی شاره‌كه كه‌وته ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی.
هه‌ست به چ مه‌ترسییه‌كی تر ده‌كه‌ن؟
ئاواره‌كانی شارۆكه‌ی خورماتوو زۆرینه‌یان له سنووری شاره‌دێی نه‌وجولی سه‌ر به شارۆكه‌ی كفری گیرساونه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه زۆر دوور نییه له خورماتوو و ده‌بێت ئه‌و ئاوارانه له حه‌شد بپارێزرێن، به‌ده‌ر له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا، ئاواره‌كان ئاوڕ لێدانه‌وه‌یان پێویسته .
وشه/ سه‌بری هۆرینی