به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆن بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئایفۆن وێنه‌ی ڕووتی ژنان له فۆڵده‌رێك به جیا خه‌زن ده‌كات، هه‌ركات بیانه‌وێت بیبینن هه‌موویان له ته‌نیشت یه‌ك پیشان ده‌داته‌وه.
له گاله‌ری وێنه‌كانی ئایفۆن، به‌شێك هه‌یه به ناوی "سێرچ" واته گه‌ڕان به دوای ئه‌و جۆره وێنه‌یه‌ی ده‌ته‌وێت زوو له‌ناو وێنه‌كانت بێته به‌رده‌ستت، له‌ناویاندا له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئایفۆن له توانایدایه وێنه‌ی ڕووتی ژنان به گه‌ڕان به دوای وشه‌ی "brassiere" بدۆزێته‌وه و له ناو فۆڵده‌رێك به جیا خه‌زنی بكات.
ئه‌م ناوه وێنه‌ی ژنی شان و سنگ ڕووت یان به فالینه‌وه دیاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی ترسی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی ئایفۆن به‌كار ده‌هێنن، پێیان وایه ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه هۆكاره‌كه‌ی چاودێریكردنه به وێنه‌كانیان، بۆ ماوه‌یه‌كیش بووه جێی ڕه‌خنه له كۆمپانیای ئه‌پڵ.
له‌به‌ر ئه‌وه كۆمپانیاكه له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ڕوونكردنه‌وه‌ی به هه‌موو ژنان دا و ئاشكرای كرد، ئه‌م بابه‌ته شتێكی ئاسایییه و وێنه‌كان ته‌نیا بۆ ئه‌و گه‌ڕانه ده‌چنه ناو فۆڵده‌ره‌كه، ئه‌م فۆڵده‌ره‌ش ته‌نیا له‌ناو مۆبایله‌كانی خۆیان دروست ده‌بێت، گه‌ڕانی وێنه‌ش به ناو شتێكی ئاسایییه، ده‌توانن بۆ زیاتر دڵنیابوونه‌وه گه‌ڕان به دوای ئاژه‌ڵ، خواردن یان هه‌ر شتێكی تر بكه‌ن و به ئاسایی بۆیان ده‌كاته فۆڵده‌رێكه‌وه، تا به ئاسانی ئه‌و وێنه‌یه بدۆزنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت.