ڤیدیۆی پاسداری ئێران لە عێراق بڵاوبووه‌وه‌

:: PM:04:26:05/11/2017 ‌

لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی گرتەیەكی ڤیدیۆیی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بڵاو بووەتەوە و تێیدا چەندان چەكداری میلیشیاكان دەردەكەون و یەكێكیان دەڵێ، من ئێرانیم و ئەوەی تریش دەڵێ ئێمە عێراقین و هەموومان سەربازی حەیدەر عەبادین.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا سەرەتا چەكدارە ئێرانییەكە كە هێزی پاسداری ئێرانە دەڵێ، من ئێرانیم، دواتر چەكدارە شیعەكەی عێراق دەڵێ، ئێمە عێراقین، دواتر دروشمەكانی شیعە دەڵێنەوە و بەیەكەوە هاوار دەكەن "لبیك یا حسین".

دەركەوتنی ئەو پاسدارەی ئێران لە ڕیزی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە باشووری حەویجە، لە كاتێكدایە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی تری عێراق چەندان جار دووپاتیان لەوە كردووەتەوە كە هیچ هێزێكی ئێرانی لە عێراقدا نین.

لە ماوەی ڕابردو ریكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە ئاماژەی دا، پێویستە هێزەكانی ئێران لە عێراق بچنە دەرەوە و بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان. بەڵام وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە وەڵامی وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوە دا هیچ هێزێكی بێگانە لەسەر خاكی عێراق نین تا بچنە دەرەوە.








وشە - باز ئه‌حمه‌د