پێشکەشکاری کوردستان "ئەڤین ئاسۆ" نوێترین وێنەی خۆی بە جلوبەرگی ماڵەوە بڵاوکردەوە، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام.
ئەڤین ئاسۆ، بۆیه‌كه‌م جار وێنەیەکی خۆی لەگەڵ پشیەلەکەی بڵاوکردووه‌تەوە بە جلی ماڵەوە و بە بێ ئەوەی ماکیاژی کردبێت، به‌مه‌ش هه‌وادارانى تووشى شۆك بوونه.
ئه‌ڤین ئاسۆ له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نووسیووه‌تى: "هاورێیەکی خەم ڕەوێن و شیرین (لیۆ)".
ئەڤین ئاسۆ لەدایکبووى ٢٤ ی کانوونی یەکەمی ساڵى ١٩٨٦، کچە پێشکەشکارێکی کوردە، پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەڤزیۆنی ئەڤین ژن و ژیانە.
لە ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایک بووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە، باوکی ئەڤین ئاسۆ بەر لەوەی کۆچی دوایی بکات، لە شاری سلێمانی دووکانی دارتاشی ھەبووە و بە «وەستا ئاسۆ» بەناوبانگ بووە.
یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێ‌کرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی ھاماھەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو، دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.
ئەو بەرنامانەی تاکو ئێسته کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ، ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێسته لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، کەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.
كۆتا جار وه‌ك پێشكه‌ش كارێكى هانگه گه‌وره‌كه‌ى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد زه‌كه‌ریا عه‌بدالله به‌شدارى كرد بۆ پشتیوانیكردن له سه‌به‌خۆیى كوردستان و له‌وێوه جلێكى كوردى سپى تایبه‌ت ى له‌به‌ر بوو به شێوه‌یه‌كى جوان ده‌ركه‌وتبوو.