تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، زیادكردنى ژماره‌ى پیته‌كانى له هه‌ر تویتێكدا له 140 پیته‌وه بۆ 280 پیت زیاد ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 45 رۆژ به‌شێوه‌ی سه‌ركه‌وتووانه تاقیكردنه‌وه‌كانى تێپه‌ڕاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمپانیاى تویته‌ر رای گه‌یاند، ژماره‌ى پیته‌كانمان بۆ به‌رزترین ئاست زیاد كردووه تا هه‌موو لایه‌ك بتوانن به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان و خێرا راى خۆیان ده‌رببڕن.
زیادكردنى پیته‌كان له كاتێكدایه له مانگی ئه‌یلوولی رابردوو تویته‌ر بڕیاری زیادكردنی پیته‌كانى بۆ دوو هێنده دابوو، به‌ڵام له ماوه‌ى 45 رۆژى رابردوودا به‌شێوه‌ی كاتى و له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دا بووه.
به زیادكردنى ژماره‌ى پیته‌كان، پێشبینى ده‌كرێت خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى تویته‌ر زیاتر ببێت و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانیشی زیاتر ببن.