دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه به شێوه‌یه‌كی فراوان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پاره بۆ ساخته‌كاره‌كه نه‌نێرن، وێنه‌كه‌یان بڵاو ده‌كاته‌وه. فه‌یسبووك خۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌ی داناوه تا به‌كارهێنه‌رانی له‌و هه‌ڕه‌شانه بپارێزێ.
تۆڵه‌كردنه‌وه به بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕووتی كه‌سێك یان هه‌ڕه‌شه بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره، یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ی له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ناو زۆر له كۆمه‌ڵگه‌كان به تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی په‌ره‌ی سه‌ند، ئه‌مه‌ش وای كرد، بۆ ڕزگاربوون له‌و هه‌ڕه‌شانه، فه‌یسبووك داوای له چه‌ند به‌كارهێنه‌رێكی كردووه، وێنه‌ی ڕووتی خۆیانی بۆ بنێرن، بۆ ئه‌وه‌ی بیناسێته‌وه و نه‌یه‌ڵێ ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ك چه‌ك به‌كاری ده‌هێنێ، له‌سه‌ر تۆڕه‌كه كاری له‌و جۆره ئه‌نجام بدات.
كاتێك كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌كه‌وێته سه‌ره له به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه ڕووته‌كانی، ئه‌گه‌ر وێنه‌ی خۆی بۆ فه‌یسبووك بنێرێ، له ڕێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌وه، شێوه‌كه‌ی ده‌پارێزێ و نایه‌ڵێ له هیچ شوێنێكی دنیا ئه‌و وێنانه بخرێته ناو تۆڕه‌كه‌وه.
بۆ نموونه كه‌سێك مۆبایله‌كه‌ی دزراوه و پڕی بووه له‌و وێنانه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌ك چه‌كێكی هه‌ڕه‌شه به‌كار بێن، هه‌ر كات هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی كرایه سه‌ر، ده‌توانێ بینێری بۆ فه‌یسبووك، ئه‌و كۆمپانیایه‌ش ئیتر نایه‌ڵێ بڵاو بنه‌وه و كه‌سه‌كه ده‌توانێ بێ خه‌م بێت له هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه.
باشی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌وه‌دایه، نه‌ك ته‌نیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له تۆڕی ئینستاگرامیش به‌و پێیه‌ی هه‌ر فه‌یسبووك خاوه‌ندارێتی ده‌كات، هیچ یه‌كێ له‌و وێنانه بڵاو نابنه‌وه.