كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی، بیرۆكه‌ی خانوویه‌كی تایبتی ئاشكرا كرد كه خۆی له هه‌موو ڕووداوێكی سرووشتی وه‌ك بومه‌له‌رزه و لافاو و هه‌وره‌بروسكه ده‌پارێزێ.
به به‌راورد به‌و تواناییه‌ی خانووه‌كه هه‌یه‌تی كه هه‌موو كاره‌باكه‌ی له وزه‌ی خۆر به‌رهه‌م دێت و پێویستی به هیچ وایه‌رێك نییه له ده‌ره‌وه بۆی بێته ژووره‌وه، نرخی هه‌رزانه، چونكه ته‌نیا به یه‌ك ملیۆن دۆلاره، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ئه‌گه‌ر خواستی زۆر بێت نرخی هه‌رزانتریش بكات.
دیزاینه‌ری ئه‌و خانووه كه كۆمپانیای "كۆین ئۆلتۆیس" ئاماده‌ی كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌كرێ له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر خانووه‌كه بگوازرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه توانای به‌رگه‌ی ڕه‌شه‌بای هه‌یه به خێرایی 156 میل له سه‌عاتێكدا كه خێراییه‌كی پێوانه‌ییه.
ئه‌م خانووه داپۆشراوه به گرانبه‌هاترین كه‌ره‌سته‌ی ماڵ پڕ كراوه‌ته‌وه و سیسته‌می هایدرۆلییه كه دژی نقومبوونی ئاویشیه، له كاتێك ئه‌گه‌ر لافاوێكی گه‌وره‌ش هه‌ستا، خانووه‌كه به سه‌لامه‌تی ده‌مێنێته‌وه.