گرووپی ناپاكه‌كانی یه‌كێتی، دوای ناپاكییه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕاده‌ستكردنی كه‌ركووك به میلیشیا و پاسداری ئێران، له‌گه‌ڵیان ڕێك كه‌وتوون نه‌وتی كه‌ركووك به تانكه‌ر و به قاچاخه‌وه هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كه‌ن و ئێسته‌یش بڕه‌كه‌ی دوو هێنده زیاتر بووه له پێش كاتی ناپاكییه‌كه‌وه. زانیارییه‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه ڕۆژانه نزیكه‌ی هه‌زار تانكه‌ر و به به‌رده‌وامی له 700 تانكه‌ر كه‌متر ڕه‌وانه‌ی ئێران ناكرێ، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی و به‌غدایه.
ڕێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی و به‌غدا ئاشكرا ده‌بێ
له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له دوای ناپاكییه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ ئێران، له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی سه‌ربه گرووپی ناپاكه‌كان، زانیارییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دوای داگیركردنی كه‌ركووكیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، حكوومه‌تی عێراق پابه‌نده به ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان كه دوای ناردنی نامه‌كه‌ی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د بۆ به‌غدا، له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه كوردستانییه و به‌غدا واژوو كرا.
ساڵی رابردوو هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د نامه‌یه‌كی بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نارد و نامه‌كه له میدیاكانی یه‌كێتیی نیشتمانی بڵاو كرایه‌وه، تیایدا به توندی دژ به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له رێی كوردستانه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق رێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك له رێی كوردستانه‌وه نه‌كات، ئه‌وان رێوشوێنی تر ده‌گرنه‌به‌ر.
كامه‌ران كه‌ركووكی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێی تانكه‌ره‌وه، ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌شێكی بۆ پاڵاوگه‌ی بازیان ڕه‌وانه ده‌كرێ به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق واژوویان كردووه.
"ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك به قاچاخ له ڕێی تانكه‌ره‌وه بۆ ئێران، له ڕێی باشماخه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و پرۆسه‌كه به ئاشكرا و شه‌فاف نییه، بۆیه بڕه‌كه‌ی نازانرێت". كه‌ركووكی وای گوت.
تانكه‌ری نه‌وتی قاچاخ ڕێژه‌ی زۆر زیاتر بووه
هه‌رچه‌نده دیارده‌ی دزینی نه‌وتی كه‌ركووك و هه‌نارده‌كردنی بۆ ئێران به ڕێی قاچاخ به‌ر له ناپاكییه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش به‌رده‌وام بوونی هه‌بووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌ڕوات، بڕه‌كه‌ی زۆر زیاتره له‌وكاته‌ی كه‌ركووك ڕاده‌ستی میلیشیاكان نه‌كرابوو.
له‌باره‌ی بڕ و چۆنیه‌تیی به قاچاخبردنی نه‌وتی كه‌ركووك، فوئاد حوسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ "وشه" گوتی، ئێمه له دوای ناپاكییه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئاگه‌داری ورده‌كاریی پرۆسه‌ی نه‌وت نین له كه‌ركووكدا، ڕه‌نگه كێڵگه‌ی نه‌وتی هاڤانا و بای حه‌سه‌ن به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان لێ ڕاگیرابێ، به‌ڵام سێ كێڵگه نه‌وتییه‌كه‌ی تر كار ده‌كه‌ن، ئه‌وه ڕوونه كه له ڕێی بۆڕیی نه‌وتی كوردستانه‌وه نه‌وت ناڕوات، باس له‌وه ده‌كرێ به تانكه‌ر ده‌ڕوات، به‌ڵام زانیاری وه‌ك پێویستمان پێ ناده‌ن.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی نه‌وت و گازی كه‌ركووك له‌به‌ر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی ئاماده نه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر له پێش ناپاكییه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، نه‌وتی كه‌ركووك به تانكه‌ر ده‌ڕوات و ڕۆژی وا هه‌یه تا نزیكه‌ی هه‌زار تانكه‌ر نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێ، ئه‌وه‌نده‌ی ئاگه‌دارین، تانكه‌ره‌كان به ئاراسته‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له كه‌ركووك ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه و دواتر هه‌ندێكی ده‌چێته پاڵاوگه‌ی بازیان و زۆرینه‌ی ڕه‌هایش به قاچاخ له ڕێی بازرگانه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت.
بنه‌ماڵه كاره‌كان ده‌كات
به‌رپرسی یه‌كێك له نووسینگه‌كانی حه‌واڵه‌كردنی باری تانكه‌ره نه‌وته‌كان له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، به به‌رده‌وامی ڕۆژانه زیاتر له 700 تانكه‌ر نه‌وتی خاو له كه‌ركووكه‌وه دێته مه‌رزی باشماخ و له‌وێوه ئاودیوی ئێران ده‌كرێت، سه‌رجه‌م تانكه‌ره‌كانیش هی یه‌كێتین و له ناو یه‌كێتیش هی ده‌سه‌ڵاتدارانی بنه‌ماڵه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه هه‌روه‌ها گوتی، پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕه نه‌وته زۆره له كه‌ركووكه‌وه هه‌نارده‌ی ئێران نه‌كراوه، به‌ڵام ئێسته به فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی مه‌رزی باشماخیشیان له ده‌سته و له سه‌عات پێنجی ئێواره تا یه‌كی شه‌و، خاڵه سنوورییه‌كه داده‌خه‌ن و ته‌نیا تانكه‌ره نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كه‌ن.
ژماره‌ی ساخته‌ی هه‌ولێر و دهۆك له تانكه‌ره‌كان ده‌ده‌ن
بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و دزی و ناپاكییه‌یان، به‌شێك له‌و تانكه‌رانه‌ی نه‌وتی پێ هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێ، ژماره‌كانیان له تابلۆی سلێمانییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌گۆڕن و تابلۆی هه‌ولێر و دهۆكیان لێ ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه وا هه‌ست بكه‌ن كاره‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرێ، نه‌ك گومان بكه‌ن و گرفتیان بۆ دروست بكه‌ن.
به‌رپرسی نووسینگه‌كه‌ی حه‌واڵه‌كردنی باری بارهه‌ڵگره‌كان له مه‌رزی باشماخ گوتی، ئه‌و كاره به هاوئاهه‌نگی و ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، كاره‌كانیش له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه قۆرخ كراوه بۆ یه‌ك نووسینگه‌ی حه‌واڵه‌كردنی بار بۆ دیوی ئێران، چونكه سه‌ربه خۆیانه و نهێنییه‌كه ده‌پارێزێت، له كاتێكدا 104 نووسینگه‌ی حه‌واڵه‌كردنی بار له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ هه‌ن.
كاتێكیش تانكه‌ره‌كان ده‌گه‌نه مه‌رز، شوێنێكی تایبه‌تیان بۆ داناون كه جیایه له پاركی گشتیی بارهه‌ڵگره‌كان و ڕێوشوێنی ته‌ناهیی توندیان بۆ دانراوه و ڕێ ناده‌ن كه‌س لێیان نزیك بێته‌وه.
وشه/ باز ئه‌حمه‌د- بڵند ئیبراهیم