ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنانی ئایفۆن X، كێشه‌یه‌كیان تووش بووه، ئه‌وی دروستبوونی خه‌تێكی سه‌وزه له ته‌نیشتێكی شاشه‌كه و بووه‌ته مایه‌ی بێزارییان و به ته‌واوی له جوانیی مۆبایله‌كه‌ی تێك داوه.
ئه‌و كێشه‌یه له ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، پۆڵه‌ندا و ئوسترالیا، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه و داوایان له كۆمپانیاكه كردووه قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه، زۆربه‌شیان وێنه‌كانیان له تویته‌ر و فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كاتێك مۆبایله‌كه ده‌كڕی، ئه‌و كێشه‌یه‌ی نییه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ پاش ماوه‌یه‌ك دروست ده‌بێ. هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌ر مۆبایله‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه و دایان گیرساندووه به هیوای ئه‌وه‌ی چاك ببێ، به‌ڵام سوودی نه‌بووه و به به‌رده‌وامی له سه‌ریه‌تی وه‌ك بڵێی شاشه‌كه ترازابێت.
ئه‌م كێشه‌یه له هه‌ردوو قه‌باره‌ی 64 گێگا و 256 گێگادا ده‌ركه‌وتووه.