سیاسه‌تی دوایین دوو سه‌رۆكی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێش دۆناڵد تره‌مپ كه جۆرج بۆش و كوڕه‌كه‌یه‌تی، له كتێبێكی پڕفرۆشی ئه‌مه‌ریكیدا به ناوی "دوایین كۆمارییه‌كان" بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا مه‌ترسیی ئه‌و دوو سه‌رۆكه بۆ داهاتووی حزبی كۆماریی ئه‌مه‌ریكا ڕوون ده‌كاته‌وه.
هه‌رگیز دۆناڵد تره‌مپ له‌لای خانه‌واده‌ی بوش خۆشه‌ویست نییه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نا كه توانی ڕكابه‌ری له جێب بۆشی برا بچووكی جۆرج ده‌بلیو بۆش بباته‌وه و خۆی ببێته كاندیدی كۆمارییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان پێیان وایه، تره‌مپ كه‌سێكه بۆ سیاسه‌ت نابێ، جۆرج بوش ده‌ڵێ: "ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی پێ گرنگه، قاپه‌كه‌ی به‌رده‌می پڕ بێت"، كوڕه‌كه‌شی پێی وایه، تره‌مپ چێژ له تووڕه‌كردنی جه‌ماوه‌ر ده‌بینێ، ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ پێویسته له‌وێ چی بكات.
هه‌ردووكیان مه‌ترسییه‌كانی تره‌مپ ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌و ئاسته‌ی ڕه‌نگه پارتی كۆماریی ئه‌مه‌ریكا كه زۆرترین سه‌رۆكی بۆ ئه‌و وڵاته به‌رهه‌م هێناوه له‌ناو ببات، ئه‌و حزبه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه، سنووره داخراوه‌كانی كردووه‌ته‌وه و هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی دیموكراتی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و سه‌ركردایه‌تییه‌ی به‌هێزی ئه‌مه‌ریكا بووه له دنیادا.
كتێبی "The Last Republicans: Inside the Extraordinary Relationship Between George H.W. Bush and George W. Bush" كه له‌لایه‌ن مارك ك. ئۆبدگرۆف نووسراوه، زۆر نهێنی نه‌گوتراوی تێدایه كه تا ئێسته ئه‌و دوو سه‌رۆكه ئاشكرایان نه‌كردووه، تاكه كتێبه ئاشكرای ده‌كات، چۆن دوو كه‌سی یه‌ك خانه‌واده توانییان بچنه كۆشكی سپی و ببنه كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م دوو سه‌رۆكه‌ی پێشوو، هیچیان ده‌نگیان به كاندیدی حزبه‌كه‌ی خۆیان نه‌دا، جۆج بوشی باوك ده‌نگی به هیلاری دا، ئه‌گه‌رچی له دیموكراته‌كان بووه و هه‌میشه ڕكابه‌رن، كوڕه‌كه‌شی ده‌نگی به "هیچ كامام له كاندیده‌كان شایسته نین" دا، ئه‌مانه هه‌مووی له كتێبه‌كه‌دا ئاشكرا كراوه.
هه‌ر له كتێبه‌كه‌دا قسه‌یه‌كی جۆرج ده‌بلیو بووشی تێدایه له سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له 2016، گوتوویه‌تی، ده‌ترسم ئه‌مه دوایین سه‌رۆكی كۆماری بێت، هه‌ر ئه‌م قسه‌یه بووه به به‌شێك له ناونیشانی سه‌ره‌كیی كتێبه‌كه، بۆیه به ناوی "دوایین كۆمارییه‌كان" دانراوه.
دۆناڵد تره‌مپ، هێشتا نه‌چووبووه كۆشكی سپی، گوتی ده‌بێ ئه‌و شوێنه بگۆڕم، ئه‌مه‌ی ئێسته هه‌یه خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناكات، بۆیه له چاوپێكه‌وتنێكی دانه‌ری كتێبه‌كه له‌گه‌ڵ جۆرج بوشی باوك، به ڕوونی ده‌ڵێ: ئه‌و كابرایه‌م خۆش ناوێ، زۆری له‌سه‌ر نازانم، به‌ڵام ده‌زانم كه‌سێكی له‌خۆبایییه، كه‌سانی له‌و جۆره نابێ ببنه ڕابه‌ر و سه‌رۆكی وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا" هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی به‌لای تره‌مپه‌وه گرنگه، وشه‌ی "من"ـه، ئه‌و ئێسته‌یش كار وه‌ك بازرگانێك كار بۆ خۆی ده‌كات، نازانێ كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بكات.
بوشی كوڕ هۆشدارییه‌كانی له‌وه‌ش توندترن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی زۆر به زمانێك و شێوازێكی سووكایه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ جێب بوشی برایان و خانه‌واده‌كه‌ی كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له‌وه بگرێ ئه‌و خانه‌واده‌یه له دژوارترین كاته‌كاندا دوو سه‌رۆكیان بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌م هێناوه و ده‌ڵێ، ئه‌و له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا تووڕه‌یه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا تووڕه‌یه، كه‌سێك له دامه‌زراوه‌یه‌ك تووڕه بێت، كاتێك خۆی ده‌بێته سه‌رۆكی چی لێ ده‌كات؟.
كاتێك سه‌ره‌تا دۆناڵد تره‌مپ چووه ناو پێشبڕكێی ڕكابه‌رییه‌كان له ناو حزبه‌كه‌یدا، بوش پێی وا بوو، هه‌رگیز ناتوانێ به‌رده‌وام بێت، بۆیه كاتێك توانی ڕكابه‌ری ناو حزبه‌كه له براكه‌ی و كاندیده‌كانی تر بباته‌وه، تووشی سه‌رسووڕمان بوو، به‌ڵام هه‌رگیز پێی سه‌رسام نه‌بوو، وه‌ك بردنه‌وه‌ی قومارێك تێی گه‌یشت. كاتێك تره‌مپ گوتی: "من ڕاوێژكاری تایبه‌تی خۆمم" بوش ئه‌و كاته گوتی، ئه‌م كابرایه نازانێ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا واتای چییه.
ئه‌م كتێبه له ئه‌مه‌ریكا، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له گوتاره‌كه‌ی بوش بڵاو بووه‌وه كه به توندی به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه كرد و له كۆنگره‌یه‌كدا له شاری نیویۆرك گوتی: دژایه‌تیكردنی كۆچبه‌ران، سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌مه هه‌رگیز له مێژووی ئه‌م وڵاته به‌شێك نه‌بووه له به‌رنامه‌ی كار و دڕنده‌ییه‌كی بێ منه‌تانه، به‌ڵام هه‌رگیز له گوتاره‌كه‌یدا ناوی تره‌مپی نه‌هێنا، به‌ڵام گوتی: وا دیاره ئێسته له ئه‌مه‌ریكا وای لێ هاتووه، توندڕه‌ویی بووه به ئازایه‌تی، ئێسته سیاسه‌تی ئێمه بڵاوكردنه‌وه‌ی بیردۆزی پیلانگیری بووه، وا له خه‌ڵك ده‌كرێ هه‌ست بكه‌ن هێرشمان له‌سه‌ره.
ئۆبدگرۆف دانه‌ری ئه‌م كتێبه كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی كتێبخانه و مۆزه‌خانه‌ی لیندۆن بینس جۆنسن و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی "National Medal of Honor Museum" بووه، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، توانی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ جۆرج بوشی باوك و كوڕدا په‌یدا بكات و له نزیكه‌وه بیانناسێت، هه‌ر بۆیه توانی ڕازیان بكات، ئه‌م كتێبه‌یان له‌سه‌ر بڵاو بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی هێشتا له مه‌یداندان و به‌سه‌ر نه‌چوون، بۆیه گرنگیی زۆری هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی له هه‌موو ڕاپۆرته ڕۆنامه‌وانی و ته‌نانه‌ت زانیارییه تایبه‌ته‌كانیش باس له‌وه كراون پێوه‌ندییه‌كانی بوش و كوڕه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی خراپیدا بووه، به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراق، به‌ڵام جۆرج بوشی كوڕ ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و دڵێ، باوكم به ته‌وای پشتیوانم بووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان نه‌بووبێ.
جگه له بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به دۆناڵد تره‌مپ، كۆمه‌ڵێ ورده‌كاریی بابه‌تی تر له كتێبه‌كه‌دا باس كراون، له‌وانه، بۆچوونی جۆرج بوشی باوك سه‌باره‌ت به جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می كوڕه‌كه‌یدا، ئه‌و له ساڵی 2004 پێی گوتووه، دیك چینی كه‌سێكی شیاو نییه ببێته جێگری سه‌رۆك، ساڵی 1992ش جۆرج بوشی كوڕ داوای له باوكی كردووه، با دان كویل نه‌بێته جێگرت، به‌ڵام هه‌ردووكیان بۆچوونی ئه‌وی تریان فه‌رامۆش كردووه.