خانمە پێشكەشكاری ناسراوى شارى سلێمانى و كەناڵی ئاسمانى كوردسات (رۆزا جەمال غەمبار)، و كچى شاعیر(جه‌مال غه‌مبار)، دواى ئه‌وه‌ى تووشى ڕووداوى هاتوچۆ ده‌بێت ئێسته مه‌ترسى له‌سه‌ر گیانى ئه‌و خانمه له نه‌خۆشخانه دروست بووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى رۆزا دووگیانه و بارى ته‌ندروستى منداڵه‌كه‌ى ناو سكى ناجێگیرە.
رۆزا جەمال غەمبار، بەیانی ڕۆژی دووشەم 6ى تشرینى دووه‌م لەگەڵ چەند هاوكارێكی لەكاتی چوونیان بۆ دەوام بە ئۆتۆمبێلی دەزگاكە، لە نزیك شارى گه‌شتیارى چاڤی لاند له شارى سلێمانى، تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ دەبن و بەو هۆیەشەوە دوو كه‌س له كارمه‌ندانى ئه‌و كه‌ناڵه بریندار ده‌بن و ئه‌مڕۆش ته‌ندروستى منداڵه‌كه‌ى رۆزه ناجێگیر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش لەكاتێكدا رۆزە دووگیانە.
ڕۆزا ساڵی 1988 لەسلێمانی لەدایك بووە و كچی شاعیری ناسراو جەمال غەمبارە و ماوەی چەند ساڵێك لە ئوستورالیا ژیاوە، دوای گەڕانەوەشی بۆ كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە وەك پێشكەشكار لەبەرنامەی "رۆژێكی نوێ" لە دەزگای میدیایی كوردسات كار دەكات و هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كوڕێكى ڕۆژنامه‌نووس به‌ناوى كارمەند كردووه.