به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه تره‌مپ و پوتین رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى داهاتووى سووریا بێ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووریا و میلیشیا چه‌كداره‌كان بێت و به‌گوێره‌ى دانیشتنه‌كانى جنێڤ و جێبه‌جێكردنى بڕیاری 2254ى نێوده‌وڵه‌تى بێت.
لووتكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى تره‌مپ و پوتین له په‌رواێزیلووتكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى ئاسیا و زه‌ریاى هێمن ئه‌نجامدرا، كه ئاینده‌ى سووریا یه‌كێك بوو له ته‌وه‌ره هه‌ر گرنگه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له پاڵ دۆسیه‌ى كۆریای باكور و چه‌ند پرسێكى تر‌ى نێوانیان.
له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه تره‌مپ و پوتین رێككه‌وتوون و له رێككه‌وتنه‌كه‌ش ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره له‌سه‌ر ئاینده‌ى سووریا به‌دی هاتووه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا و رووسیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكى سووریا و ده‌ركردنى هه‌رچى گرووپی میلیشیای چه‌كداری بیانى هه‌یه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌بوونى میلیشیاكانى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران كه چوونه‌ته سووریا بۆ به‌رگریكردن له رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د.
رێگه‌چاره‌ى سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نییه
به‌گوێره‌ى به‌یاننامه‌ى هاوبه‌شی نێوان تره‌مپ و پوتین، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه نابێت چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بژارده‌ى ململانێیه‌كانى داهاتوو بێت له سووریا.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه دیپلۆماته‌كانى ئه‌مه‌ریكا و رووسیا چه‌ند مانگێكه به سه‌رۆكایه‌تى ریكس تیلرسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كار له‌سه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاینده‌ى سووریا، هه‌روه‌ها سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا و ریكس تیلرسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر دوا خاڵه‌كانى به‌یاننامه‌كه له په‌راوێزی لووتكه‌ى وڵاتانى ئاسیا رێك كه‌وتن و هه‌ردوو سه‌رۆكیش به‌ره‌به‌یانى دێنێ شه‌موو 11ى تشرینى دووه‌م دوا هه‌نگاوه‌كانى راگه‌یاندنى به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یان ته‌واو كرد و بۆ راى گشتى بڵاویان كرده‌وه.
به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، به‌رده‌وامیدان به شه‌ڕى دژ به تیرۆریستى داعش به شێوه‌یه‌كى یه‌كجاره‌كى كه ئێسته ته‌نیا 5%ى خاكی سووریایان به ده‌سته، دووپات كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌و كرده‌وه‌گه‌له هه‌ردوولا چه‌ك دژى یه‌كتر به‌رز نه‌كه‌وه به تایبه‌ت كه هێزه‌كانى هه‌ردوولا بۆشایییه‌كى زۆر كه‌میان له نێواندایه له ئاسمانى دێره‌زوور كه هاوكات هێزه‌كانى تری سه‌ر به هه‌ردوولا چه‌ند مه‌ترێك له‌یه‌كه‌وه دوورن.
ده‌ركردنى میلیشیاكانى ئێران له باشووری سووریا
ئه‌مه‌ریكییه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه قۆناغی دوای داعش ده‌بێت قۆناغی هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بێت و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه داعش ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتبوون، هاوكات رێ نه‌دان به‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه.
ئه‌وه‌ى زیاتر جێى سه‌رنجه له رێككه‌وتنه‌كه‌ى هه‌ردوولا، وه‌ك به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردووه كه له رێككه‌وتنى نێوان ئه‌مه‌ریكا، ئوردن له‌گه‌ڵ رووسیا، رووسیا رازی بووه كه میلیشیا چه‌كداره‌كانى سه‌ر به ئێرانن له باشووری رۆژئاواى سووریا دوور بكه‌ونه‌وه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى روونه كه ئوردن و ئیسرائیل له رێى ئه‌مه‌ریكاوه رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ رووسیا كردووه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى خواستى ئێران و حزبوڵایه. هاوكات خاڵێكى تری رێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه نابێت سوپای سووریا یان حكوومه‌تى سووریا له قۆناغی راگواستندا بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه.
رێككه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌سه‌د
به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى به‌یاننامه‌كه هه‌ردوو سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆك پوتین رێككه‌وتنێكى تر‌ى سیاسیشیان واژوو كردووه له‌سه‌ر چاره‌نووسی داهاتووى سووریا، به جۆرێك كه ئه‌سه‌د دواڕۆژى له سووریا نابێ هه‌بێت.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه زیاتر زانیاری‌یان نه‌دا له‌سه‌ر داهاتووی سووریا، به‌ڵام ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ستیڤان دی مستۆرا نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی سووریا به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێت و ده‌بێت بڕیاری سه‌ره‌تا له‌سه‌ر پرۆسه‌كه بدات.
به‌شێكى تر له رێككه‌وتنه‌كه‌ى تره‌مپ له‌گه‌ڵ پوتین، پرسی هه‌مواری ده‌ستووری سووریایه و ده‌بێت جۆرێك له رێككه‌وتن بكرێت كه سوورییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش به‌شداری تێدا بكه‌ن و هه‌موو بڕگه‌كانى بڕیاری 2254 ی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش جێبه‌جێ بكرێت كه چاكسازی ده‌بێت له ده‌ستووریشدا بكرێت و هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد به‌سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكرێت و هه‌موو پێكهاته‌كانى سووریا تێیدا به‌شدار ببن.
به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كه‌س ناڵێت قۆناغی داهاتوو قۆناغێكى ئاسان و خێرا ده‌بێت، به‌ڵام پابه‌ندبوونى رووسیا به رێككه‌وتنه‌كه ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره ده‌بێت.