رۆژنامەیەكی ئیسپانی وێنەی شێوەی درێسی وەرزی داهاتووی (2018-2019)ی یانەی بەرشەلۆنەی بڵاو كردەوە.
رۆژنامەی (ماركا) وێنەی درێسە نوێیەكەی یانەی بەرشەلۆنەی بڵاو كردەوە كە تێیدا دەردەكەوێ شێوەكەی تاڕادەیەكی زۆر لە درێسەكەی ئەم وەرزە دەچێ و تەنیا چەند گۆڕانكارییەكی كەمی لێكراوە.
درێسەكە وەك هەمیشە لە رەنگی شین و سوور پێكهاتووە و بەهەمان شێوەی درێسی ئێستا هێڵەكانی ستوونین و تاڕادەیەكی زۆری لە درێسی ئێستا و وەزی 2011-2012ی یانەی بەرشەلۆنە دەچێت.
یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو تەنیا گۆڕانكاری گەورەی لە شۆڕت و گۆرەوییەكەیدا كردووە كە رەنگەكەی شینێكی تۆخ كردووە بە پێچەوانەی ئێستا و وەرزەكانی رابردوو كە رەنگەكەی هاوشێوەی رەنگی درێسەكەیان بووە.
رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە كە ئەم وێنانەی لە سەرچاوەیەك لە ناو یانەی بەرشەلۆنە دەست كەوتووە، بەڵام یانەكە تا ئێستا بەفەرمی ئەوەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.