زانایان خاولییه‌كی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان دروست كرد، كه به ماوه‌ی 20 چركه، ده‌توانێت ئاگه‌داریان بكاته‌وه له‌وه‌ی ئایا هیچ برینێكی ناوه‌كی تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشییه له قاچیاندا هه‌یه یان نه‌خێر؟
ئه‌م خاولییه به پێی پله‌ی گه‌رمی كار ده‌كات، ده‌توانێت خاڵه گه‌رمه‌كانی بنی پێ دیاری بكات كه ئه‌گه‌ری برینی ناوه‌كی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شه‌كره له‌ناویاندا بوونی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و برینه، بتوانن سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و چاره‌سه‌ری بۆ وه‌ربگرن.
تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان به‌رز بێت، تووشی برینێكی قووڵ له ژێر پێستیاندا ده‌بن، كه ئه‌م برینه ڕێگری ده‌كات له وه‌رگرتنی قاچ بۆ ئه‌و بڕه ئۆكسجینه‌ی پێویستیه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه زانایان ئه‌م خاولییه‌یان دروست كرد كه دوو هه‌فته پێش سه‌رهه‌ڵدانی برینه‌كه، ده‌توانێ نه‌خۆشه‌كه ئاگه‌دار بكاته‌وه كه پێویسته سه‌ردانی پزیشكه تایبه‌تییه‌كه‌ی بكات.
ڕۆژانه ده‌بێت ماوه‌ی 20 چركه له‌سه‌ر ئه‌م خاولییه به پێوه بوه‌ستن، دوای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ڕووناكییه‌كی سه‌وز له خاولییه‌كه‌وه ده‌رچوو، مانای وایه هیچ برینێك له قاچی نه‌خۆشه‌كه‌دا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕووناكییه‌كه سوور بوو، ئه‌وا ده‌بێت به زووترین كات نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تی خۆی بكات و به گونجاوترین شێواز، ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی ئه‌و برینه بكات.