دوا زانیاری لەبارەی كەمكردنەوەی مووچەی هێزەكانی ئاسایش

:: PM:05:41:13/11/2017 ‌
جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند، لەسەر داوای هێزەكانی ئاسایش خۆیان مووچەكەیان بە رێژەی ٣٠% پاشەكەوت دەكرێت و بەم نزیكانەش جێ بەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 13ی تشرینی دووەم، نازم هەركی جێگری سەركی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، هێزەكانی ئاسایش هەروەك چۆن هاوكاری خەڵكی هەرێمی كوردستانیان كردووە لە دابین كردنی لایەنی تەناهی بە هەمان شێوە دەیانەوێت لە ڕووی دارایش كە  ئێستە دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان باش نییە، هاوكاری حكوومەت بكەن و داوایان كردووە هاوشێوەی فەرمانبەران مووچەی ئەوانیش پاشەكەوت بكرێت.

زیاتر گوتی، بڕیارە ٣٠% مووچەی هەر كارمەندێكی ئاسایش پاشەكەوت بكرێت و بڕیارەكەیش لە ماوەیەكی نزیكدا جێبەجێ دەكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە، ئەگەر حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق بگەنە ڕێككەوتنێك ئەوكات پاشكەوتی مووچەی هەموو فەرمانبەران لا دەبرێت.

هەولێر/ بڵند ئیبراهیم    






وشە - سه‌رخێڵ هاشم