عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وان له شه‌ڕی دژ به پاسدار و میلیشیاكان ڕۆڵی ته‌واویان گێڕاوه و گورزی گه‌وره‌یان له ناوچه‌ی باتنایه له میلیشیاكان دا. گوته‌بێژی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا موزاحیم حوێت ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی پاسدار و میلیشیاكانیش له ناوچه كوردستانییه‌كان ئه‌نجامیان دا، ناپاكییه و خه‌ڵكی ناوچه‌كانیش له ڕیفراندۆم بڕیاری خۆیان داوه.
به‌گوته‌ی حوێت سه‌رۆك بارزانی نه‌یویست ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی درێژ بكرێته‌وه، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێ وه‌ك پێشمه‌رگه به‌رگری له گه‌له‌كه‌ی بكات، وه‌ك ئه‌و سه‌رۆكانه نییه گه‌ل بكه‌ن به قوربانی كورسییه‌كه‌یان.
*رۆڵی ئێوه چی بوو له جه‌نگه‌كانی دوایی ناوچه‌كانی رۆژئاوای دیجله له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی؟
ئه‌و جه‌نگانه‌ی له ناوچه‌كانی رۆژئاوای دیجله یان ده‌شتی نه‌ینه‌وا یان مه‌خموور و ناوچه‌ی تر روویان دا، ئێمه به جه‌نگێكی تایفی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین، جه‌نگێكی ئێرانی و شیعه له دژی سوننه به عه‌ره‌ب و كورده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی تۆقاندنی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا نیشته‌جێن، ئه‌وان ده‌یانویست ده‌ماری پێشمه‌رگه بگرن و بچن بۆ ده‌روازه‌ی سنووری فیشخابوور بۆ نیازێكی جیاوازتر، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه به‌رپه‌رچ درانه‌وه.
وه‌ك هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی نه‌ینه‌وا هه‌ڵوێستمان روونه و به‌شداریمان له‌و جه‌نگانه‌دا كرد و هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه، ئێمه له جه‌نگی باتنایا به‌شداربووین و رووبه‌ڕووی هێرشه‌كان بووینه‌وه و ده‌ستمان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی حه‌شدی شه‌عبیدا گرت.
*زیانه‌كان له‌و جه‌نگانه‌دا چی بوو؟
زیانی هێرشبه‌ران له حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق و ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵیاندا هاوپه‌یمان بوون، زیاتر له 170 بۆ 180 كوژراویان هه‌بوو، هه‌روه‌ها له نێوان 400 بۆ 500 برینداریان هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و ئامار و زانیارییانه‌ی كه پێمان گه‌یشتووه، جه‌نگێكی زۆر سه‌خت بوو، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه.
*ئاخۆ رۆڵی ئێران چۆن ده‌بینن له‌و رووداوانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی له خۆشكردنی ئاگری تایفی و جه‌نگ له نێوان پێكهاته‌كانی عێراق؟
ده‌ستوه‌ردانی ئێران و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ میلیشیاكان له عێراق شتێكی زانراوه له 2003ه‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌و كرده سه‌ربازییانه‌ی له ناوچه‌كانی رۆژئاوای دیجله روو ده‌ده‌ن، قاسم سلێمانی سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات كه ئه‌وه‌مان له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كانیش باس كردووه، بۆیه هێزی پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی داونه‌ته‌وه، لێره‌دا ده‌پرسین كه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه به به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری عێراق داده‌نێن، ئه‌ی بۆچی به‌زه‌بری هێز هه‌وڵی چوونه ناو ئه‌و ناوچانه ده‌ده‌ن كه پێشمه‌رگه‌ی تێدایه؟، ئه‌وان بۆچی زیاتر له 50 هه‌زار له سوپای عێراق و میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران دێنن بۆ داگیركردنی ئه‌و ناوچانه، هه‌موو ئه‌وانه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی جه‌نگێكی تایفییه كه ڕاستییه‌كه‌ی دروست بووه و ئه‌و جه‌نگانه‌شی ڕوویان داوه له نێوان عه‌ره‌بی سوننه و شیعه و كوردی سوننه و شیعه، ئه‌مڕۆ عه‌ره‌ب بوونه‌ته سوننه و شیعه.
*له سایه‌ی ئه‌و جه‌نگه تایفییانه‌ی له عێراقدا هه‌یه، ئاخۆ له عێراق یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك گه‌ل ماوه؟
بابه‌ته‌كه بوونی ململانێ و جه‌نگێكی تایفییه له عێراقدا، ئێسته حكوومه‌تی عێراق كۆتای پێ هاتووه و یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك گه‌ل نه‌ماوه، واته حكوومه‌تێك نه‌ماوه كه هه‌مووان كۆ بكاته‌وه، ئێسته 95%ی حكوومه‌تی عێراق شیعه‌یه و 5%ش ئه‌وانه‌ن كه خۆیان به عه‌ره‌بی سوننه ده‌ناسێنن و ئه‌وان سه‌ربه میلیشیاكانی ئێرانن و ئێمه به سوننه‌ی مالیكییان ده‌زانین.
ئه‌وه‌ی روو ده‌دات هێزێك به سه‌رپه‌رشتی حكوومه‌ت دێت و ناوچه‌كانت داگیر ده‌كات و تاوانكاری ئه‌نجام ده‌دات، له‌ولایشه‌وه ده‌ڵێت ئێمه گه‌لێكین و عێراق یه‌كپارچه و یه‌كگرتووه، بۆیه له راستیدا ئیتر عێراق یه‌كپارچه و یه‌كگرتوو نه‌ماوه و دابه‌شبووه، ئه‌و ناوچانه‌ش ئیتر پارێزراو نابن، چونكه میلیشیاكان سیاسه‌تی كوشتن و راوه‌دوونان و ئاواره‌كردنی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه پێڕه‌و ده‌كه‌ن، جگه له دزین و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامان و موڵك و ماڵیان، بۆیه ره‌فتاری ئه‌وان هاوشێوه‌ی ره‌فتاره‌كانی داعشه.
*كه‌واته مه‌به‌ستی ئێران له‌و جه‌نگه تایفییه‌ی له عێراق دروستی كردووه، چییه؟
ئێران چه‌ند مه‌به‌ستێكی هه‌یه له‌وه‌ی له عێراق دروستی كردووه، هه‌ر له كردنه‌وه‌ی رێیه‌كی زه‌وینی له خاكی عێراقه‌وه به‌ره‌و سووریا و لبنان بۆ گه‌یاندنی چه‌ك و چه‌كدار، دووه‌م بۆ چه‌سپاندنی هیلالی شیعه و سێیه‌م بۆ به‌شیعه‌كردنی سوننه،بۆیه له سایه‌ی ئه‌و جه‌نگه تایفییه‌ی هه‌یه،ناتوانین قبووڵی بكه‌ین له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی سه‌ربه‌ئێران له‌ژێر فه‌رمانی قاسم سوله‌یمانیدا بژین،وه‌ك عه‌ره‌بی سوننه داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سوننه‌مان كردووه و له هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنیشی به‌رده‌وام ده‌بین.
*له‌باره‌ی بڕیاری سه‌رۆك بارزانی به درێژنه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆچوونتان چییه؟
ئه‌وكاته‌ی بارزانی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی كرد، بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان و سنووره‌كانی كوردستان بووه و ئه‌و وه‌ك رای گه‌یاند هه‌ر له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌مێنێته‌وه كه به‌رگری له خاكی كوردستان و نامووس و شه‌ره‌فی ده‌كات، به بۆچوونی خۆمان ئه‌وه‌یه پیاوه‌تی، چونكه هه‌ر سه‌رۆكێك له‌پشت كورسییه‌وه قوربانی به گه‌له‌كه‌ی بدات ئه‌وه ده‌مرێت، به‌ڵام بارزانی كورسییه‌كه‌ی كرده قوربانی گه‌له‌كه‌ی و پارێزگاری له گه‌له‌كه‌ی ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه میلیشیاكان له‌و ناوچانه‌ی داگیریان كردووه، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.