هۆكاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئیسكۆ ئەم ئافرەتە بووە!!

:: AM:10:34:14/11/2017 ‌

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی ئاستی ئیسكۆ ئەلاركۆنی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی لە یارییەكانی ئەم دواییەدا ئاشكرا كرد.

رۆژنامەكە رایگەیاند كە هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی ئاستی ئیسكۆ دەگەڕێتەوە بۆ هاوڕی كچەكەی كارمن مۆنۆزی نمایشكاری ئیسپانی.

ئیسكۆ ئێستا بەیەكێك لە یاریزانە هەرە سەرەكییەكانی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دادەنرێ و زێنەدین زێدانی راهێنەری فڕەنسیش لە زۆربەی یارییەكانی یانەكەی وەك یاریزانی سەرەكی پشتی پێ دەبەستێ.

كارمن ماوەی چەند مانگێكە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئیسكۆ داناوە و ئەمە وای كردووە ئەو یاریزانە هەست بە ئارامی بكات و دواجاریش ئاستی یاریكردنی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بێتەوە.

كارم خەڵكی شاری مەلەگەی هەمان شاری ئیسكۆیە و لە 2013وە لە شاری مەدرید ژیان بەسەر دەبات و كاری نمایشكاری جل و بەرگ دەكات.

رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە كە لە دواوەی هەر پیاوێكی سەركەوتوو ئافرەتێك هەیە و ئەو ئافرەتەش بۆ ئیسكۆی تەمەن 25 ساڵ كارمنە.













وشە - ئامانج ئه‌كره‌م