له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایفۆن X كه جۆرێكی نوێی ئایفۆن بوو، خه‌ڵكی به گشتی ئایفۆن 8 و ئایفۆن 8 پڵه‌سیان فه‌رامۆش كرد، ئه‌گه‌رچی هه‌رسێكیان پێكه‌وه بڵاو كرانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌به‌ر گرانیی ئایفۆنه‌كه ناتوانێ بیكڕن، ئه‌پڵ مژه‌ی بۆ ئه‌وانه پێیه.
به‌پێی سه‌رچاوه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان، كۆمپانیای "ئه‌پڵ"ی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری داوه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ (2018) سێ جۆر مۆبایلی نوێ بخاته بازاڕه‌كه كه توانا و خێرایییان له ئایفۆن X باشتره و نرخیشیان زۆر هه‌رزانتره.
ئه‌م ئایفۆنه نوێیه، ته‌نانه‌ت شاشه‌كه‌شی له ئایفۆن X گه‌وره‌تره و قه‌راغی كه‌متره و كامێراكه‌شی به سیسته‌می "ترۆدبیت" دانراوه كه باشترینه ئێسته له دنیادا.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێ هه‌ر ساڵی داهاتوو، ڤێرژنی دووه‌می ئایفۆن X بڵاو بكرێته‌وه و ته‌واوی ئه‌و گلهیییانهی له‌م ڤێرژنه‌دا هه‌بوون، چاره‌سه‌ری بكات و شاشه‌كه‌شی به قه‌باره‌ی 5.8 ئینج ده‌بێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌و ئایفۆنه تازه‌یه‌ی ئه‌پڵ كه ده‌یه‌وێ به نرخێكی هه‌رزانتر بیفرۆشێ، له نێوانی 649 بۆ 749 دۆلار ده‌بێت.