شاندێكی بەغدا دێتە هەولێر

:: PM:03:17:14/11/2017 ‌
بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە بڕیارە لە وادەیەكی نزیكدا، شاندێكی بەغدا بە مەبەستی دابەشكردنی پسوولەی نوێی خۆراك سەردانی هەولێر بكات.

ئەمڕۆ سێشەم 14ی تشرینی یەكەم، نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، پسوولەی نوێی خۆراكی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئامادە كراوە، بەڵام بۆ دابەشكردنی چەند ڕێنوێنییەك هەیە ئینجا دابەش دەكرێت.

زیاتر گوتی، بەر لەدابەشكردنی پسوولەكە، بڕیارە كۆبوونەوەیەك لە نێوان وەزارەتە پێوەندیدارەكانی هەرێم و بەغدا بكرێت و دواتر دەست بەدابەشكردنی پسوولەكە دەكرێت، ئێستە شاندەكە بانگێشت كراون بۆ هەولێر، بەڵام دیار نییە كەی سەردان دەكەن.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕای گەیاند، بەغدا بەرامبەر پێدانی هەر پسوولەیەكی خۆراك، بڕیاری داوە هەزار دینار لە خێزانەكان وەربگرێت و داوای كردووە پارەكە لەڕێی بانكێكەوە كۆ بكرێتەوە و بنێردرێت بۆ بەغدا.

ڕوونی كردەوە كە لە دوێنێوە چەند جارێك پێوەندی بەو شاندەوە كراوە كە بڕیارە بێنە هەولێر بەمەبەستی دروستكردنی هاوئاهەنگی و زوو تەواوكردنی كارەكان.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم