لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مانی عێراق ڕای گه‌یاند، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كاری ئاماده‌كردنی خواردنی فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانیی عێراق ئاماده ده‌كات، گومانی له‌سه‌ره و خواردنێكی خراپ ده‌ده‌ن، ته‌نیا به ناوی خواردنه‌وه 577 هه‌زار دۆلاریان بردووه و به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ هیچ شتێك خه‌رج كرابێت.
نازم ساعیدی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و خواردنانه‌ی له ناو فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی پێشكه‌شی گه‌شتیاران ده‌كرێ، له‌لایه‌ن كۆمپانیا "ئهلنهبیل" ئاماده ده‌كرێ، به‌ڵام گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت كێشه‌ی تێدایه و به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئه‌و گرێبه‌سته نه‌كراوه و شه‌فاف نییه و ناڕوونه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كۆمپانیاكه بۆ هه‌ر ژه‌مه خواردنێك، نرخێكی زۆر زیاتری داناوه له‌وه‌ی به پێی پێوه‌ری وڵاتانی دنیا و خواردنی فڕۆكه‌كانیان هه‌یه و جۆری خواردنه‌كه‌شی له خراپترین ئاستدایه و گلهیییهكی زۆری له‌سه‌ره و ئه‌و كه‌سانه‌ش سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، شاره‌زایی ته‌واویان له‌و بواره نییه و لاوازن.
كه‌ریم مه‌حموود ئه‌سه‌دی ڕاوێژكاری لیژنه‌ی كاروباری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێ، له كاتێكدا ئێمه داوامان كرد یان ئه‌وه‌تا كوالیتی جۆری خواردنه‌كان به‌رز بكرێته‌وه، یان گرێبه‌ستی كۆمپانیاكه هه‌ڵوه‌شێته‌وه، ده‌بینین حكوومه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆشدارییه‌كیان بداتێ، بۆ ساڵێكی تر گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ كردنه‌وه.
ئه‌سه‌دی ده‌یخاته ڕوو، نرخی هه‌ر خواردنێك كه كۆمپانیاكه له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌ژمار كردووه، ده‌گاته هه‌شت دۆلار و نیو، له كاتێكدا به‌پێی پشكنینه‌كان، هه‌ر ژه‌مه خواردنێك نرخه‌كه‌ی له هه‌زار دیناری عێراقی تێپه‌ڕ ناكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 577 هه‌زار دۆلار بۆ ژه‌مه خواردن خه‌رج كراوه كه هه‌رگیز ئه‌و خواردنانه نه‌خوراون و بوونیان نییه.