ئیسپانیا هاته ریزى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه رووسیا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سیاسه‌تى ناوخۆی وڵاته‌كه‌ى له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له پرسی راپرسی كه‌تالۆنیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی. لاى خۆیشیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیاش رووسیاى به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانى گۆڕیوه بۆ هه‌ڵمه‌تى زانیاری.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئیسپانیا له كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا كه دوێنێ 13ى تشرینى دووه‌م به‌ڕێوه‌چوو، رای گه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى دڵنیایه له‌وه‌ى كه رووسیا ده‌ستوه‌ردانى له كاروباری وڵاته‌كه‌ى كردووه.
ئه‌لفۆنسۆ داستیس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسپانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ده‌زگاى هه‌وڵگری ئیسپانی هه‌ڵمه‌تێكى پڕوپاگه‌نده‌ى كردووه‌ته ئامانج كه په‌یوه‌ندار بووه به بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیاری نا دروست له‌سه‌ر راپرسییه‌كه‌ى كه‌تالۆنیا، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پڕوپاگه‌نده‌یه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ى رووسیا و ڤه‌نزوێللا بووه.
هاوكات ماریا دولوریس دی كوسبیدال وه‌زیرى به‌رگری ئیسپانیا رای گه‌یاند ناتوانین به دڵنیاییه‌وه تۆمه‌ت بخه‌ینه پاڵ رووسیا كه له پشت ئه‌و پڕوپاگهندهیهیه.
له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ى له دواى راپرسی كه‌تالۆنیا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوببوونه‌وه له‌وانه (به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌وروپا پشتگیری له توندوتیژی له كه‌تالۆنیا ده‌كات) و ( هێزه گه‌وره‌كان ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ ده‌كه‌ن له ئه‌وروپا) له دواى بڵاوه‌پێكردنى هێزه‌كانى پۆلیس له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئیسپانیا.
له‌مباره‌وه داستیس وه‌زیرى به‌رگری گوتى "50%ی ئه‌و ئه‌ژمارانه‌ى به‌شداری هه‌ڵمه‌تى پڕوپاگه‌نده‌كه ببوون سه‌رچاوه‌كه‌ى له خاكى رووسیا بووه، هاوكات 30%ی دیكه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ى ڤه‌نزوێللا بووه".
تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له په‌یامێكدا بۆ رووسیا رای گه‌یاند كه مۆسكۆ پلانه‌كانى له بهركاهێنانى چه‌ك بۆ ته‌كنۆلۆژیاى زانیاری گۆڕیوه به ئامانجی لێدان له دامه‌زراوه‌كانى ئه‌وروپا و تێكدانى ره‌وشی ته‌ناهی.
گوتى" ئاگادارین به نیازن چی بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابن".
ماى له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ رووسیا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه له‌و كاته‌وه‌ى هێزه‌كانى رووسیا چوونه‌ته ناو نیمچه دوورگه‌ى قرم له ئۆكرانیا، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكى ئاژاوه‌گێڕی و سیخوڕی ئهلكتڕۆنى كردووه دژی رۆژئاوا له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵی نا راست و ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
گوتیشی "وه‌ك به‌ریتانیا هه‌رچی پێویسته بۆ پاراستنى خۆمان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".