ژمارەیەك ڕاوچی گیران

:: PM:06:41:14/11/2017 ‌
ژمارەیەك ڕاوچی و كۆمەڵێك لە كەلوپەلی ڕاوكردن لەلایەن ‌ پۆلیسی‌ دارستان و ژینگە گیران.

ئەمڕۆ سێشەم 14ی تشرینی دووەم، عەقید هێمن كمرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ رێنوێنی و ڕێگرتن لە تێكدانی‌ سروشت و ژینگەی‌ كوردستان بەردەوامە.

زیاتر گوتی، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەوە، پێنج كەس لەكاتی ئەنجامدانی ڕاودا گیراون و دواتر بە بڕیاری‌ دادوەر باڵندەكان ئازاد كراون كە لەلایەن ئەو كەسانەوە گیرابوون. روونی كردەوە كە دوو هاووڵاتیی تر گیراون كە بەشێوەیەكی نایاسایی ویستویانە بیری ئاو هەڵكەنن و دەستیش گیراوە بەسەر ئامێری بیر هەڵكەندنەكەدا.

بە گوێرەی لێدوانی پۆلیسی دارستان و ژینگە تەواوی ئەو كەسانەی گیراون و ئەو كەرەستانەیشی دەستی بەسەردا گیراوە ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە بە مەبەستی یەكلاكردنەوە دۆسییەكان.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم