بەشی یەکەم
بابا تاهیری هەمەدانی، ناوی تاهیرە و لە پیاوچاکەکانی ئاینی یارسان بووە، "بابا"یان پێ گوتووە، وشەی بابا یان بابە یان باوە وەک پێش ناوێکە بۆ ڕێبەرانی ئاینی یارسان بەکارهاتووە و لە کوردەواریدا هاوشانی پیر بەکار دەهێنرێت. هێندێک دەڵێن: لە ساڵانی (٩٩٩ – ١٠٥٨)دا، لە سەردەمی سەلجووقییەکان ژیاوە و بەشێکی تریش دەڵێن: ساڵانی (٩٣٧ – ١٠١٠) مێژووی ژیان مردنیەتی. باوە لە سەردەمی فردەوسی (٣٢٩ – ٤١١ ک) ژیاوە، کە بە شانامەکەی ئەدەبی ئێرانی زیندوو کردەوە. هەروەها هاوسەردەمی "سوڵتان مەحموودی غەزنەوی"یشە. بەشێکیش بەهاوچەرخی ئیبنی سینا ١٠٦٣ زایینی دادەنێن، هی واش هەیەبەهاوچەرخی خواجە نەسیرەدینی تووسی ١٢٧٣ زاینی دادەنێن.
لە یەکێک لە دوو بەیتیەکانی بەناوبانگی بە پێی پیتی ئەبجەدی ئاماژە بە ساڵی لەدایکبوونی خۆی کردووە، کە لەلایەن میرزا مەهدی خان کوکب بە ساڵی ٣٢٦ کۆچی بەراود کراوە. بەڵام ڕەشید یاسمی بەپێی هەمان دووبەیتی، مەبەستی بابا تاهیر ژمارە هەزار بووە، کە دەکاتە ساڵەکانی ٣٩٠ بۆ ٣٩١ کۆچی بەرانبەرە بە ١٠٠٠ی میلادی کە بەم پێیە ٨٥ ساڵ ژیاوە و لە هەمەدان کۆچی دوایی کردووە. سەرچاوەیەکی تر دەڵێت: به پێی هه‌ندێك نیشانه، له‌وه ده‌چێ دوای ساڵی ٤٥٠ک هیجری له هه‌مه‌دان کۆچی دواییکردبێ. له هه‌مه‌دان نێژراوه و مه‌زاره‌که‌ی له سه‌ر گردێکه له ڕۆژئاوای شاره‌کەیە.
م‌و ێ‌ن نقگە کە در حرف ێ‌مدستم
م‌و ێ‌ن بحرم کە در ڤرف ێ‌مدستم
بە هــــــــــر الفی الف قدی برێ‌یە
الـــــــــف قدم کە در الف ێ‌مدستم
وشەی "باوە، بابە، بابا" لە ڕووی زاراوەوە ناسناوێکی ئاینی و سۆفیگەریی بووە، زیاتر یارسانەکان بەکاریان هێناوە. لە غەزەل و قەسیدەکانی ناسناوی تاهیری بەکارهێناوە. بۆ نموونە:
منم تاهیر کە هەر خوونا بە نۆش
محەمەد ڕا کە مینە چا کیرەســتم
کۆنترین سەرچاوەکانی باسی ژیانی بابا تاهیریان کردووە:
پەرتووکی (ڕەواندی)یە. لەم پەڕتووکەدا باس لە دیداری نێوان سوڵتان توغرول بەگی سەلجوقی و بابا تاهیر کراوە. دەڵێت : "بیستم لەو کاتەی کە سوڵتان توغرول بەگ هاتە شاری هەمەدان، ڕۆڵەکانی سۆفیان سێ پیر بوون: بابا تاهیر – بابا جەعفەر و شێخ حەمشا. لای شاخێک کە ناوی خدر بوو لە دەروازەی هەمەدان ڕاوەستا بوون. سوڵتان چاوی پێکەوتن و پیاوەکانی خۆی ڕاگرتن و خۆیشی لە ئەسپەکە هاتەخوارەوە و لەگەڵ شالیاری ئەبو نەسری ئەسکەندەری بەرەو ڕوویان هات و ویستی ماچیان بکات. بابا تاهیر لەو کاتەدا لە باری ڕاکێشاندا بوو، ڕووی کردە سوڵتان و پێی گوت: "ئەی تورک دەتەوێ چی لە خەڵکی خودا بکەی؟" گوتی: "ئەوەی فەرمان دەکەی ئەوە دەکەم." بابا تاهیر گوتی:"ئەوە بکە خودا دەیەوێت، خودا دەڵێت: (ان اللە یامر بالعدل و الاحسان)." سوڵتان دەستی بە گریان کرد و گوتی وا دەکەم.
یه‌کێک له سه‌رچاوه هه‌ره کۆنه‌کان که باسی باوه تاهیریان تێدایه، "راحه‌الصدور و ێ‌یه‌السرور"ی ڕاوه‌ندییه. ڕاوه‌ندی ئه‌و کتێبه‌ی له ساڵی 599ی هیجری قه‌مه‌ریدا ته‌واو کرد و پێشکه‌شی کرد به که‌یخوسره‌وی کوڕێ قه‌له‌ج ئه‌رسه‌لانی سه‌لجووقی. دانه‌ری راحه‌السدور له کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێ: "بیستم ئه‌و کاتی سوڵتان به‌گ (مه‌به‌ست گغرل‌ی سه‌لجووقییه) هاته هه‌مه‌دان، له ئه‌ولیا سێ پیر هه‌بوون: باوه‌تاهیر و باوه‌جه‌عفه‌ر وشێخ حه‌مشای کووهه‌کی، هاتن له ده‌روازه‌ی هه‌مه‌دان له‌و جێگه‌یه‌ی پێی ده‌ڵێن خدر، له‌وێ وه‌ستابوون. سوڵتان چاوی پێیان که‌وت، که‌وکه‌به‌ی له‌شکری وه‌ستاند و دابه‌زی و له گه‌ڵ وه‌زیر ”ابونصر الکندری" هاته لایان و ده‌ستی ماچ کردن. باوه تاهیر سه‌رشێته‌یه‌ک بوو، کوتی ئه‌ی تورک! چ له‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌که‌ی؟
سوڵتان گوتی: هه‌رچی تۆ بفه‌رمووی. باوه‌تاهیر گوتی خودا چی پێخۆشه، ئه‌وه بکه! خودا ئه‌مری له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری و چاکه‌یه. سوڵتان گریا و گوتی: هه‌ر وا ده‌که‌م. باوه تاهیر ده‌ستی گرت و گوتی: ئه‌وه‌م به قسه ده‌که‌ی؟ سوڵتان گوتی ده‌یکه‌م. باوه، گۆزه‌ڵه شکاوێکی به‌ده‌سته‌وه بوو، ساڵوعه‌یامێک بوو ده‌سنوێژی پێ هه‌ڵده‌گرت، قوڵفی گۆزه‌ڵه‌که‌ی له په‌نجه‌ی سوڵتان کرد و گوتی: ئه‌وه مڵکی دنیام وه‌ک ئه‌و گۆزه‌یه دایه ده‌ستت. دادپه‌روه‌ر به! سوڵتان هه‌تا هه‌بوو ئه‌و گۆزه‌ڵه‌شکاوه‌ی له گه‌ڵ متفه‌ڕک و دوعای چاوه‌زار هه‌ڵگرتبوو و هه‌رکات له‌شکری ده‌نگ ده‌دا، قوڵفی ئه‌و گۆزه‌یه‌ی له په‌نجه‌ی ده‌کرد."
عه‌بدولحوسێنی زه‌ڕڕین کووب کاتێک باسی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی "ڕاحه‌الصدور" ده‌کا ده‌ڵێ:
"ئه‌و پیره سه‌رشێتۆکه‌یه که به‌و چه‌شنه کاری له‌و سوڵتانه ناله‌باره کرد، بێگومان هه‌مان پیر و پیاوچاکی به‌ناوبانگه که مه‌زاره‌که‌ی له هه‌مه‌دان هێشتا نزرگه‌ی خه‌ڵکه و، سیمای وه‌ها که‌وتووه‌ته ناو خه‌رمانه‌ی پیرۆزی و که‌رامات که سه‌رلێده‌رکردنی بۆ مێژوونووس دژواره و، له ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی باسی ده‌کرێ هێنده تێکه‌ل ئه‌فسانه‌یه که له لایه‌که‌وه به هاوسه‌رده‌می ئالی بوویه و ئیبنی سینای له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و له لایه‌کی دیکه‌وه وای ده‌رده‌خه‌ن شاهیدی قه‌تڵی عه‌ینولقوزات و ته‌نانه‌ت هاوسه‌رده‌می خواجه نه‌سیری تووسی بووه."
له هه‌رحاڵدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له "راحه‌الصدور"دا، ڕاوه‌ندی ده‌ڵێ ئه‌وکاتی توغرل چووه‌ته هه‌مه‌دان، باوه‌تاهیر هێشتا مابوو، ساڵی 410ی هیجری که هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی دواتر وه‌ک ساڵی کۆچی دوایی باوه‌تاهیر باسی ده‌که‌ن، نابێ ڕاست بێ.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له "ڕاحه‌الصدور" کۆنتر که هه‌ندێک ئاماژه‌ی له بابه‌ت باوه‌تاهیر و گڵکۆکه‌ی له هه‌مه‌دان تێدایه، نامه‌کانی عه‌ینو‌لقوزاتی هه‌مه‌دانیین که له نێوان ساڵانی 520 و 525ی هیجریدا نووسراون. له‌م نامانه‌دا "تاهیر" له‌گه‌ڵ دوو پیاوچاکی دیکه‌ی شاره‌که (شێخ به‌ره‌که و شێخ فه‌تحه) ناوی ده‌برێ، بۆیه به ئیحتیمالێکی نزیک له یه‌قین، مه‌به‌ست هه‌مان باوه‌تاهیری هه‌مه‌دانییه که خاوه‌نی دووبه‌یتییه‌کانه.
سەرچاوەکان/
1_ ناسری حیسامی،بابای سووتە دڵان (ژیانی،بەرهەمەكانی،باوەڕی) سایتی ناسری حیسامی.
2_ دو بیتی های بابا تاهر،بە اهتمام علیرزا اسدی،خت مەسعود فەزللاهی،چاپ سوم،1386 ، انتشارات شابك،ل ە .
3_ ه.س.پ.(ناسری حیسامی).
4_ا. دورە هەفتوانە(جزوی از نامەی مینوی سەرئەنجام)تفسیر و تالیف صدیق صفی زادە،تهران 1361،ل 35.
ب.میهرداد ئیزەدی،ئایین و تایەفە ئایینی یەكان لە كوردستان،وەرگێڕانی كامەران فەهمی، بڵاوكراوەكانی مەكتەبی بیر و هۆشیاری (ی.ن.ك)،سلێمانی 2002،ل 48، 51.
5_چوارینەكانی بابا تاهیری عوریان،رازی وەڕیگێڕاوە،كتێبخانەی شانۆ،سلێمانی 1979.
6_ ادوارد سعید،نقش روشنفكر،ترجمەی حمید عزدانلو،نشر نی، چاپ دوم،1382 تهران،ل 22.
7_ دو بیتی های بابا تاهر.ه.س.پ. ل.63.
8_ باشگاە اندیشە_ سایتی انترنیتی.
9_ مقدمەی د. حسین محمد زادە صدیق بر كتاب(ترانەهای بابا تاهر) مولف،محمد باقر باقری،تهران،تكدرخت،1386.
10_ فرشاد علی یاری(كارشناسی ارشد ادیان و عرفان)،بابا تاهر لر،یا بابا تاهر همدانی_ انترنیت.
11_ داریوش اشوری،شعر و اندیشە،چاپ سوم،نشر مركز،تهران 1380،ل 132.
12_ جواد مفردكهلان،بابا تاهر لر همدانی،روایتی از مانی استورەای است.سایتی باشگاە اندیشە.
13_ ارغنون(14)فصلنامە فلسفی،ادبی،فرهنگی،زمستان 1377،دربارەی شعر، گاستون باشلا‌ر (پدیدار شناسی شعر)_ ل.13.
14_ ئەکرەم میهرداد، خوداوەندی ناکام، چەند نیگایەک، ژمارە ٢٦ی هزر و هونەر.