شاجوانی پێشووى کوردستان "شێنێ عەزیز ئاكۆ"، لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی نیمچە ڕووتی بڵاوکردەوە و بووه‌ته جێى باسى میدیاكان و هه‌وادارانى به جوانییه‌كه‌ى سه‌رسام بوونه.
وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت جلێکی لەبەردایە نیمچە ڕووتە و له هه‌ندێك شوێن بووه‌ته جێی ڕەخنەی بەکارهێنرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
شێنێ عەزیز ئاكۆ، ساڵی 1993 لە شاری ڕانییە لەدایك بووە و لە تەمەنی منداڵی‌دا لەگەڵ خێزانەكەی كوردستانی جێ هێشتووە و چووه‌تە ئەوروپا، ساڵی 2012 لە رێوڕه‌سمێكدا وەك یەكەم شاجوانی كوردستان هەڵبژێردرا، له وڵاتى نه‌رویج یه‌كێكه له جوانترین خانمه‌كانى كارى مۆدێل و به شاجوانى به‌رده‌وامى كوردستان ناسراوه.
شایەنی باسە، ئێسته شاجوانى كوردستان ناوى "ژالیا سیروان"ه، ماوەکەی کۆتایی پێ هاتووە و دەبێت شاجوانی 2017 هەڵبژێردرێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی کوردستانەوە، پێ دەچێت ماوەکەی بۆ درێژ بکرێتەوە و تا ئەو کاتەکەی رێوڕه‌سمێ هەڵبژاردنی شاجوان دەکرێته‌وه، هه‌ر ئه‌و ده‌بێته خاوه‌نى ئه‌و نازناوه.
ژالیا سیروان له ساڵی 1996 له سلێمانی له‌دایك بووه و مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو له رێوڕه‌سمێكدا له شاری هه‌ولێر وه‌ك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرا له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی میدیاییه‌وه، ئێسته ماوه‌ی یه‌ك مانگی ماوه و ده‌بێت كه‌سێكی تر بۆ شاجوانی ساڵی 2017 هه‌ڵبژێردرێت و ژالیا ئه‌و نازناوه له ده‌ست ده‌دات، نابراو تاكه شاجوانه له مێژووی كوردستان تووشی زۆرترین ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه و خه‌ڵك به شایسته‌ی نازانن بۆ ئه‌و شوێنه.