هونەرمەندی ناسراو كورد "عەزیز وەیسی"، دواى دابڕانێكى زۆر له واڵى تایبه‌تى خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام وێنەیەکی كوڕه تاقانه‌كه‌ى بۆیه‌كه‌م جار بڵاو ده‌كاته‌وه.
عەزیز وەیسی لە ڕێی پێگه‌ى تایبه‌تییه‌وه وێنەیەکی خۆی و کوڕە تاقانەکەی بڵاوکردەوە کە خوێندکاری زانکۆیە لە یەکێک لە زانکۆکانی باکوری ئێران.
عەزیزی وەیسی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە خاوەنی سێ کچ و یەک کوڕە، کوڕەکەی تەمەنی 24 ساڵە و ناوی سەهەندە، ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره وێنه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه.
عەزیز وەیسی كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكان كە بە ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت و لە ماوەیەكی كەمدا توانی ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی بەدەست بێنێت.
عەزیز وەیسی له ساڵى ١٩٦٨ له‌دایك بووه، گۆرانیبێژی ناودارى شاییخوێنی کوردە، لە سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، ئێسته دانیشتووی جوانڕۆ لە رۆژھەڵاتی کوردستانە، ماوه‌یه‌كى زۆره له ڕاگه‌یاندنه‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و هیچ به‌رهه‌مێكى نوێى نه‌بووه.
بە یەكێك لە چالاكترین گۆرانیبێژەكانی كورد دادەنرێت، هەمیشە لە جەژن و بۆنەكاندا لە رۆژێكدا چەند ئاهەنگێك دەكات. ماوەیەكی زۆر بوو بێدەنگ بوو، چالاكییەكانی وەستاندبوو، خۆی دەڵێت بەهۆی بارودۆخی خراپی كوردستانەوە بووە: "ناكرێت لە ماڵێكدا شەهیدی دەستی داعش هەبێت، ئێمەش گۆرانی بڵێین و هەڵپەڕین، چونكە گۆرانی لە خۆشی‌دا دەگوترێ".