گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب "ئەحلام"، لە دوای دوورخستنەوەی لە پڕۆگرامی "زە ڤۆیس" وهك دادوهرێك، پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و بێدهنگى دهشكێنێت.
ئەحلام لە ئەژماری تایبەتی خۆی تویتێكى كردووه ڕای گەیاندووه: "هیچ کەس و لایەن و شاعیر و ئاوازدانەر و دەرهێنەرێکی ئیماراتی داوای لە من نەکردووە کارێک بۆ وڵاتەکەم بکەم و من ڕەتم کردبێتەوە، بە پێچەوانەوە بە شانازی دەزانم ئەگەر لە کارێکدا بەشداری بکەم کە پێوەندی بە وڵات و نیشتیمانەکەمەوە هەبێت، بەڵام من، هەموو ئەو کەسانەی بوون بە هۆکاری دەرکردن و دروستکردنی پڕوپاگەندە بۆم، بەخوایان دەسپێرم".
ماوهیهك بهر له ئێسته گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەبى خهلیجى "ئەحلام"، پاش ئەوەی پەیامێکی لە تویتەر بڵاو کردەوە، ڕەخنەی لەو گۆرانییە گرتبوو، کە دژی قەتەر بەرهەم هێنراوە لە کەناڵی (ئێم بی سی)، بووە هۆی ئەوە لە بەرنامەی The Voice دوورى بخهنهوه و بەیەکجاری و دهرى بكهن.
شایەنی باسە، نیوەی ئەڵقەکانی The Voice تۆمار کراوە، بەڵام ئەحلام لابراو هونەرمەند "نەوال کوەیتی" خراوەتە جێگەی.
ئەحلام لە ساڵی 1969 لەدایک بووە، هاوسەگیری لەگەڵ سەرمایەداری گەورەی عەرەب "موبارەک هاجری" کردووە و خاوەنی سێ منداڵە.