وێنە.. باشترین پێكاتەی ئەو یاریزانانەی بەشداری مۆندیال ناكەن

:: AM:09:58:15/11/2017 ‌

مالپەڕی (پلیچەر ریپۆرت)ی جیهانی پێكهاتەی باشترین ئەو یاریزانەی بڵاو كردەوە كە بەشداری یارییەكانی كۆتای مۆندیالی 2018ی رووسیا ناكەن.

لە پێكهاتەكەدا چوار یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دیاری كراون كە پێرێ دووشەم بەرامبەر هەڵبژاردەی سوێد دۆڕان و دوای 60 ساڵ بۆ یەكەمجار نەیانتوانی بگەنە یارییەكانی كۆتای مۆندیال.

هەروەها لە پێكهاتەكەدا دوو یاریزانی هەڵبژاردەی چیلی لەخۆ دەگرێ دوای ئەوەی هەڵبژاردەكە لەچوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی پارزەوینی ئەمەریكای باشوور نەیتوانیبوو خۆی بگەیەنێتە مۆندیال.

ماڵپەڕەكە پێكهاتەكەی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كردووە:-

گۆڵپارێز: بوفۆن (ئیتاڵیا)

بەرگری: دێڤید ئەلابا (نەمسا)، جۆرجیۆ كیلینی (ئیتاڵیا)، لیۆناردۆ بونوچی (ئیتاڵیا)، ئەنتۆنیۆ ڤالێنسیا (ئیكوادۆڕ).

ناوەڕاست: ماركۆ ڤیراتی (ئیتاڵیا)، ئەرتۆرۆ ڤیدال (چیلی)، هامسیك (سلۆڤاكیا).

هێرشبەر: گاریس بێڵ (ویڵز)، ئەلێكسیس سانچێز (چیلی)، بییر ئۆبامیانگ (گابۆن).






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م