بڕیاره په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی بكات و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو پڕۆژه یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كات، به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دانیشتنی ژماره پێنج كه ده‌كرێ، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه سه‌عات 10ی به‌یانی ده‌ست پێ ده‌كات و تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسای خانووبه‌ره ده‌كرێت و دوو په‌رله‌مانتاری تریش ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه یه‌كێكیان له فراكسیۆنی یه‌كێتییه و ئه‌وه‌ی تریش له فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه.
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێ:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی خولی پایزه‌ی رۆژی چوارشه‌م رێكه‌وتی 15/11/2017ی راگه‌یاند كه له چوار خاڵ پێك دێت، به‌م شێوه‌یه:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی بڕگه (1) ماده (20) له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری دا كاتی دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی خولی پایزه‌ی ساڵی چواره‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان له سه‌عات (10)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌م رێكه‌وتی 15/11/2017 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه یاسایانه‌ی خواره‌وه به‌پێی ماده‌ی (71) له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو:
1 - پڕۆژه یاسای هه‌مواری دووه‌می پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
2 - پڕۆژه یاسای لێبوردنی گشتی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: جێگرتنه‌وه و سوێنخواردنی به‌ڕێز (مسته‌فا ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د) له شوێنی ئه‌ندامی ده‌ست له‌كاركێشاوه به‌ڕێز (گۆران ئازاد محه‌مه‌د)، به‌پێی ماده‌ی (31) له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
سێیه‌م: پێشچاوخستنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین) له لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانییانی جینۆساید و زیندانییانی سیاسی)، به‌پێی ماده‌ی (44) له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
چواره‌م: گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی پێشنیازكراوی بودجه‌ی حكوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق بۆ ساڵی 2018 و پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شایسته دارایییه‌كانی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا.