زانایانی بواری ڕووه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه رووه‌كی زه‌عفه‌ران كه له زۆربه‌ی خۆراكه‌كاندا به‌كار دێت، ده‌توانێت رێ له نابینایی بگرێت و بینایی باشتر بكات.
پسپۆڕان و زانایانی ئه‌مه‌ریكی دووپات له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م رووه‌كه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م رووه‌كه بۆنخۆشه هۆكاری سه‌ره‌كی و گرنگه له رێی له نابینایی به‌تایبه‌تی له به‌ساڵاچوواندا، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان زه‌عفه‌ران پڕه له ماده‌ی دژه ئۆكسانه‌كان كه یارمه‌تی تێكشاندنی ژه‌هری ناو خانه‌كانی جه‌سته ده‌دات به‌گشتی و به‌تایبه‌تی خانه‌كانی چاو.
ئه‌م رووه‌كه هه‌روه‌ك چاویلكه‌ی سروشتی كار ده‌كات، به‌جۆرێك كه چاوه‌كان له به‌رامبه‌ر زیانه‌كانی تیشكی خۆر ده‌پارێزێت و نه‌خۆشی چاو دوای به‌كارهێنانی زه‌عفه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كارهێنانی زه‌عفه‌ران ماده‌ی "تریبان و كارۆتین و فلافۆنوید"ی تێدایه كه یارمه‌تی بینایی چاو ده‌دات.
ده‌توانین رووه‌كی زه‌عفه‌ران به‌چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاوازی سوودی لێ وه‌رگرین و بینایی چاوه‌كانمانی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و جه‌سته له ژه‌هر پاك بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانین زه‌عفه‌ران له‌گه‌ڵ ئاودا تێكه‌ڵ بكه‌ین یان له‌گه‌ڵ چادا بۆ ئه‌وه‌ی سوودی هه‌بێ یان ده‌توانین له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌دا تێكه‌ڵی بكه‌ین و سوودی لێ وه‌رگرین.