ئەگوێڕۆ گەڕاوەتەوە لای خۆشەویستەكەی پێشووی

:: AM:11:03:15/11/2017 ‌

كارینا تیخیدای گۆرانیبێژی پۆپی ئەرجەنتینی ئاشكرای كرد سەرلەنوێ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هاونیشتمانەكەی سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دروست كردووەتەوە.

كارینا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ئاشكرای كردووە كە ئێستا هەموو رۆژێك بەشێوەی بەردەوام و چەندان سەعات لەگەڵ ئەگوێرۆ قسە دەكات و چاوەڕێی ئەوەش دەكەن وەك پێشتر دووبارە لە ماڵێكدا بەیەكتر شاد ببنەوە.

كارینا لە ئەیلوولی رابردووەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەگوێڕۆ پچڕاندبوو دوای ئەوەی ئەو یاریزانە لە كاتی گەڕانەوەی لە ئاهەنگێكدا لە شاری ئەمستەردامی هۆڵەندا تووشی رووداوێكی هاتوچۆ ببوو و بەهۆیەوە چەند ماسوولكەیەكی شكابوو.

كارینا ئەگوێڕۆی خۆشەویستی بەوە تاوانبار كردبوو بەبێ ئاگاداری ئەو چووەتە ئاهەنگێكی شەوانەی شاری ئەمستەردام و لەگەڵ ئافرەتاندا تا بەرەبەیان سەمای كردووە و خواردنەوەی بێهۆشكەری خواردووەتەوە.

جێی باسە ئەگوێڕۆ و كارینا ماوەی چوار ساڵە پەیوەندی خۆشەویستیان هەیە و بەیەكەوە لە شاری مانچستەر ژیان بەسەر دەبەن بێ ئەوەی تا ئێستا پڕۆسەی هاوسەرگیرییان ئەنجامدابێت.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م