كچێكی به‌ریتانی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا بۆ گه‌شتێكی چه‌ند ڕۆژی سه‌ردانی كه‌مبۆدیایان كرد، دوای به‌جێهێشتنی نامه‌یه‌كی سه‌یر بۆ دایكی، هه‌ردووكیان به مردوویی له‌سه‌ر جێیه‌كه‌یاندا بینران.
"ناتالیا سایمۆر" ته‌مه‌ن 22 ساڵ بۆ گه‌شتێك له‌گه‌ڵ كچه هاوڕێكه‌ی "ئابی گایل ئامیولا" ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له به‌ریتانیاوه به‌ره‌و كه‌مبۆدیا ڕۆیشتن، دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی باش له هۆتێلێكی ئه‌و وڵاته و سه‌ردانكردنی شوێنه ناوداره‌كان و مه‌له‌كردن له‌ناو ده‌ریا، ڕۆژێك ناتالیا نامه‌یه‌كی بۆ دایكی به‌جێ هێشت و ئیتر هه‌ردووكیان مردن.
له نامه‌كه‌دا بۆ دایكی نووسیوه، دایكه من و هاوڕێكه‌م هه‌ست به خراپی ده‌كه‌ین، پێویسته ئه‌م بێتاقه‌تییه نه‌هێڵین و بخه‌وین، ئه‌م نامه‌یه‌ی ناردووه و ده‌ستیان به خواردنی زه‌ڵاته‌یه‌ك كه ده‌رمانێكی تێدا بووه و بووه‌ته هۆی خۆكوشتنیان، ئیتر به یه‌كجاری نوستوون.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس بێت، ئه‌م دوو كچه زۆر دڵیان به گه‌شته‌كه‌یان خۆش بووه و به‌رده‌وام ڕوویان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه خۆش بووه، بۆیه گومانی مردنێكی له‌و شێویه‌یان هه‌رگیز لێ نه‌كراوه.