سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی نه‌رویجی بۆ په‌نابه‌ران ئاشكرای كرد، شه‌ڕ له عێراق دژ به تیرۆریستان به نزیكه‌یی یه‌كلا بووه‌ته‌وه و داعش به ته‌واوی تێكشكێنراوه، به‌ڵام ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان، هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ژیانێكی ئارام نه‌بن و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بێ.
یان ئیگلاند سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نه‌رویج بۆ په‌نابه‌ران له‌میانه‌ی سه‌ردانی بۆ عێراق گوتی، دابه‌شبوون و ناكۆكی سیاسی و كولتووری و مه‌زه‌وی و دابه‌شبوونه زۆره‌كانی تر له عێراق، هۆكارن بۆ به‌رده‌وامی توندوتیژی، به تایبه‌ت ناكۆكییه‌كانی هئم دواییه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ند و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی، دۆخێكی نوێ له عێراق هه‌یه و پێویسته له جیاتی خه‌رج كردنی ملیاران دۆلار له پڕچه‌ك كردنی سوپا و هێزه‌كان، دۆلارێكیش بۆ دۆخی خه‌ڵك خه‌رج بكرێ و به‌كاربهێنرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ست به ئاسایش و ئارامی و دڵنیایی ژیانیان بكه‌ن، داوایشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه هه‌ڵمه‌تی هاوكاری گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن، چونكه تا ئێسته‌یش به ملیۆنان كه‌س له ماڵ و پێگه‌ی خۆیان وه‌ده‌رنراون و له كه‌مپه‌كان و ئاواره‌ییدا ده‌ژین.