له سێی ئه‌م مانگه‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردمانی چیای ئاسۆس له شارۆكه‌ی ماوه‌ت كرد و سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه به وردی كراونه‌ته ئامانج. گواستنه‌وه‌ی بۆردمانی توركیا بۆ سنووری سلێمانی، هاوكاته له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركووك له‌لایه‌ن گرووپێكی ناپاكی كوردییه‌وه. كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له په‌كه‌كه و پسپۆڕێكی زانسته سیاسییه‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، بێ هاوكاریی هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له كوردستان، ئه‌سته‌مه توركیا و ئێران ئه‌و زانیارییه ورد و دروستانه‌یان له‌سه‌ر په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ده‌ست بكه‌وێت.
له ناوخۆی كوردستان هاریكاری ده‌كرێن
شه‌وی سێی ئه‌م مانگه بۆ یه‌كه‌م جار فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردمانی چیای ئاسۆس له سنووری شارۆكه‌ی ماوه‌تی پارێزگای سلێمانی كرد و 12ی مانگیش جارێكی تر بۆردمانیان كرده‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌م جاره فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردمانی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن كه هێزی په‌كه‌كه و پژاكی لێیه، كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له په‌كه‌كه ده‌ڵێ، زانیاری و هاریكاری له ناوخۆوه به ئێران و توركیا ده‌درێ بۆ بۆردمانكردنی ئه‌و ناوچانه.
محه‌مه‌ده‌مین پێنجوێنی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دروشمی توركیا ئه‌وه‌یه گه‌ریلا و په‌كه‌كه له هه‌ر شوێنێك بن، ئه‌وان گورزیان لێ ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌و دروشمه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌و په‌یمانه‌ی له نێوان عێراق و توركیا و ئێران و سووریا به‌ستراوه، من به زیندووكردنه‌وه‌ی په‌یمانی قه‌سری شیرین و سه‌عد ئاباد و هاوپه‌یمانی سه‌نتۆی ده‌زانم، بۆیه ڕێككه‌وتنی سه‌ربازی و هه‌واڵگری له نێوان ئه‌و وڵاتانه كراوه بۆ لێدان له دۆزی كورد.
پێنجوێنی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئێران و توركیا له كوردستانی باشوور، ده‌زگه‌ی هه‌واڵگرییان زۆر به‌هێزه و چالاكن له شاره‌كانی كوردستان، خه‌ڵكی كوردی باشوور هاوكارییان ده‌كه‌ن، جیا له چالاكبوونی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئه‌و دوو وڵاته له باشووری كوردستان، خه‌ڵكیش هه‌یه هاریكارییان ده‌كات له ناوخۆی كوردستانه‌وه، بۆیه ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانه بۆ بۆردمانكردنی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه.
فڕۆكه‌كان ئاسمانی ئێران به‌كار دێنن
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه"، زانیاریی هه‌واڵگری له‌باره‌ی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌لایه‌ن ناپاكه‌كانه‌وه به ئێران ده‌درێ و ئێرانیش به توركیای ده‌دا، بۆیه دوای گه‌یشتنی زانیاریی ورد، فڕۆكه‌كانی توركیا به ئاسمانی ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته سنووری شاخی ئاسۆس و بۆردمانی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان كردووه و زیانی گه‌وره‌یان پێ گه‌یاندوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پاسه‌وانی سنوور، بۆ "وشه" گوتی، زانیاریمان له‌و ناوچانه‌وه به وردی پێ ده‌گات، فڕۆكه‌كانی توركیا ئه‌و دوو جاره‌ی بۆردمانی چیای ئاسۆسیان كردووه، ئامانجه‌كانیان زۆر به وردی پێكاوه و پێده‌چی زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌ست كه‌وتبێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دا له ناوچه‌كه زۆر سه‌یر و نامۆیه، فڕۆكه‌كان له خه‌ڵكی ناوچه‌كه باشتر بنكه و باره‌گاكان پێ ده‌زانن، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه له ناوخۆی كوردستانه‌وه و هێزی باڵاده‌ستی سنووری سلێمانی پشتیوانی بۆردمانه‌كانه و هاوكاری ته‌واوی ئه‌و پرۆسه‌یه.
هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران هاوكاری سه‌ره‌كین
پسپۆڕێكی زانسته سیاسییه‌كان نایشارێته‌وه، بێ هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له ناوخۆی كوردستان، بۆ ئێران و توركیا ده‌سكه‌وتنی زانیاریی 100% ورد و دروست، به‌ڵام به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران كه ڕوونه و ده‌زانرێ كێن، زانیاریی زۆر ده‌ست تاران ده‌كه‌وێت و له‌وێشه‌وه به توركیا ده‌گات و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش بۆردمانی ده‌كه‌ن.
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ پسپۆڕ له زانسته ڕامیارییه‌كان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، دوای باشبوونی پێوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئێران له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی سووریا، كۆمه‌ڵێك ڕێككه‌وتنی تری ته‌ناهی له نێوانیاندا واژوو كراوه، یه‌كێك له ڕێككه‌وتنه‌كان پێوه‌ندی به شێواز و هاوكاری یه‌كتر بوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "گرووپه تیرۆریستییه‌كان" كه به بڕوای ئه‌وان به "تیرۆریست" هه‌ژمار ده‌كرێن، مه‌به‌ستی توركیا له‌وه په‌كه‌كه‌یه.
"به دڵنیایییه‌وه هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه به هاوئاهه‌نگی هه‌ردوولا، زانیاری هه‌واڵگریش له نێوان هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێ، ئێران له‌و ڕووه‌وه ڕۆڵی باڵا بۆ توركیا ده‌گێڕێ" خه‌سرۆ وای گوت.
ئاماژه‌ی دا "هه‌موو هاوپه‌یمانییه‌كانی ئێران چ له ناوخۆی كوردستان و چ له عێراق، له ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه یارمه‌تی تاران ده‌ده‌ن، جا ئه‌و یارمه‌تیدان و هاوئاهه‌نگییه هه‌واڵگرییه‌ی له نێوان ئێران و گرووپه هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق و كوردستان هه‌یه، وامان لێ ده‌كات بڵێین به دڵنیایییه‌وه ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانی ئێرانه‌وه له كوردستان و عێراق به تاران ده‌گه‌یه‌نرێ، ڕوونیشه كێ ئه‌و زانیارییانه ده‌گه‌یه‌نێت. به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی توركیا و ئێرانیش، توركیا سوودی گه‌وره‌ی لێ وه‌رده‌گرێ.