گرتە شاراوەکانی فیلمی ڕۆمانسی تایتانیک بە 3D بڵاو دەبێتەوە

:: AM:10:56:16/11/2017 ‌

دەرهێنەری فیلمی ڕۆمانسی تایتانیک لە نوێترین دەرکەوتنیدا، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، فیلمی تایتانیک دووبارە بە 3D بڵاو دەبێتەوە، هەروەها هەموو ئەو گرتانە پشان دەدرێن کە لە فیلمەکەدا هاتبوونه‌ پچڕان.

"جەیمس کامیرۆن" ئەندازیار و دەرهێنەری ناوداری هۆڵیود، دوای ئەوەی بە فیلمی ڕۆمانسی "تایتانیک" لە سینەماکانی دنیادا دەنگی دایەوە و بینەرێکی زۆری لە به‌رهه‌مه‌كه‌ی كۆكرده‌وه‌ و خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت، دوای 20 ساڵ لە بڵاوبوونەوەی ئەو فیلمە، مژدەیەکی خۆشی بە بینەرانی دا.

بڕیارە ئەمساڵ بە شێوەی 3D ئەم فیلمە لە سینەماکانی دنیا بڵاو ببێتەوە، هەروەها هەموو ئەو گرتە پچراوانەیش نمایش دەکاتەوە، کە تا ئێستە لە سینەماکان بڵاو نەبوونەتەوە و خەڵک لەو دیمەنانە بێ ئاگایە.

ئەم دیمەنە شاراوەیە ئەو کاتەیە کە "ڕۆز" دەچێتە ناو بەلەمێکی بچووک، دوای ئەوەی "جاک"ی خۆشەویستی لە ناو ئاوەکەدا لەبەرچاوی خۆیدا دەخنکێت، ئەم دیمەنە 20 ساڵ بەر لە ئێستە تۆمار کراوە، بەڵام تا ئێستە بە شاراوەیی هەڵگیرابوو.

کامیرۆن ئاشکرای کرد، سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم/دیسێمبه‌ری داهاتوو، لە سینەماکانی ئەمەریکا بە  2D نمایش دەکرێت، دواتریش لە چەندان ماڵپەڕی سەیرکردنی فیلم بە 3D بڵاوی دەکاتەوە.

سەرچاوە/ سکای نیوز


وشە - ڕێناس شابان