دیوارەکانیان ڕووخاند تا ئەم ژنە نیو تۆنە ببەن بۆ نەخۆشخانە

:: AM:11:37:16/11/2017 ‌

بە سەیرترین شێوازی گواستنەوەی نەخۆشی بەپەلە، لە ئەرجەنتین ژنێکی نیو تۆنیان گەیاندە نەخۆشخانە، کە بۆ بڕینی بەربەستەکان پێویست بوو دیوارەکانی ماڵەکەی بڕووخێنن.

''ئیزابێلا" ژنێکی ئەرجەنتینی 32 ساڵ، لە شاری ڕوساریۆ دەژی، کاتێک تەمەنی 24 ساڵ بووە کێشی 130 کیلۆ بووە، ئەو کاتە دایکی بە نەخۆشی لەدەست داوە، له‌وه‌ به‌داوه‌وه‌ بەتەنیا بە هاوکاری خزم هاوڕێکانی لە ماڵەکەیدا دەژی.

ئێستە ئەم ژنە کێشی بووە بە 490 کیلۆ و لەبەر قەڵەوییەکەی وازی لە خوێندن هێناوە، لەگەڵ ئەوەی چەند جارێک هەوڵی داوە دەست پێ بکاتەوە، بەڵام ئێستە ئەو هەوڵانەیشی پێ نادرێتەوە، چونكه‌ وەک خۆی دەڵێت تازە خوێندن بۆ ئەو مەحاڵە، هەر لەبەر ئەم قەڵەویەی ماوەی چەند ساڵێکە لە ماڵەکەی خۆی نەچووەتە ئەودیو دەرگەکە و هیچ شوێنێکی نەبینیووە، چونکە تووشی وەستانی قاچەکانی بووە.

لەم ڕۆژانەدا ئیزابێلا نەخۆش کەوت، لەبەرئەوە فریاگوزاری لە نزیکترین نەخۆشخانەی ماڵەکەیەوە بە هانایەوە هاتن، بەڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی کێشی زۆر بوو، نەیانتوانی لە دەرگەکەوە بیبەنە دەرەوە، ناچار دیواری ژوورەکەیان بۆ ڕووخاند، ئەمەش بووە جێی باسی میدیاکان و بە سەیرترین شێوازی گواستنەوەی نەخۆش ناوی دەبەن.

سەرچاوە/ سکای نیوز


وشە - ڕێناس شابان