وێنەی منداڵە نوێیەکەیان بڵاو کردەوە

:: PM:12:12:16/11/2017 ‌

جۆرجینا رۆدریگیزی خۆشەویستی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نوێترین وێنەی خۆی و منداڵە نوێیەكەیانی بڵاو كردەوە.

جۆرجینا وێنەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) بڵاو كردەوە دوای ئەوەی رۆژی یەكشەمی رابردوو چوارەم منداڵی رۆناڵدۆی بە ناوی ئەلانا مارتینا هێنابووە سەر دنیاوە.

رۆناڵدۆ چەند مانگێك پێش ئێستا دوو منداڵی جمكی لە دایكێكی نەناسراوەوە لە وڵاتی ئەمەریكا هێنابووە سەر دنیاوە بەناوەكانی ماریا و ماتیۆ.

رۆناڵدۆ هەروەها منداڵی یەكەمیشی بەهەمانشێوە لە دایكێكی نەناسراو ببوو كە ناوی جۆنیۆرە و ئێستا تەمەنی 7 ساڵانە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م