دوای 25 ساڵ به‌سه‌ر واژووكردنی به‌ڵێنامه‌ى رۆژى دوایی له‌لایه‌ن 15 هه‌زار لێكۆڵه‌ر، پرسی پاراستنى هه‌ساره‌ى زه‌وی جارێكى تر زاناكان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات.
ساڵى 1992، یه‌كێتی زانایانی پێوه‌ندار واژوویان له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ى "هۆشداری زانایانی جیهان بۆ مرۆڤایه‌تى" كرد كه به‌شێك له‌و زانایانه براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵ بوون له زانست، ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ئاینده‌ى مرۆڤایه‌تى له مه‌ترسیدایه.
له به‌یاننامه‌كه‌یاندا 25 ساڵ پێش ئێسته، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانى هه‌ساره‌ى زه‌وى نه‌كرێت و حكوومه‌ته‌كان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كرداره‌كانى ئێسته‌یان ئه‌وا ئاینده‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى، گیانداران و رووه‌كی له مه‌ترسی راسته‌قینه‌دایه، ره‌نگه به‌هۆیه‌وه جیهانى زیندووی مرۆڤایه‌تى نه‌توانێت پارێزگاری له‌سه‌ر ژیانى بكات به‌و جۆره‌ى كه ناسیومانه.
دواى تێپه‌ڕبوونى دوو ده‌یه‌و نیو، پێده‌چێ داهاتووى هه‌ساره‌ى زه‌وی زۆر خراپتر بووبێت، ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى به‌یاننامه‌ى تازه‌ى زانایانى جیهان. له به‌یاننامه تازهكهیاندا وه‌ك ویلیا‌م ریبل مامۆستاى ژینگه له ویلایه‌تى ئۆریگۆن ده‌ڵێ "هۆشداری دووه‌م كه 15 هه‌زار و 364 زانا له 184 وڵات واژوویان له‌سه‌ر كردووه".
هۆشداریدانى دووه‌می زانایان كه له گۆڤاری (Bioscience) ده‌ڵێ "مرۆڤایه‌تى ده‌سته‌وه‌ستان بووه له هه‌نگاونان بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ژینگه، كاتیش له‌ناو دهستهكانماندایه و له ده‌ستمان ده‌رده‌چێت".
به گوێره‌ى هۆشدارینامهى دووه‌مى زانایان، له ماوه‌ى 25 ساڵى رابردوودا 129 ملیۆن هێكتار زه‌وی كه هه‌موویان دارستان بوونه، له‌ناو چوونه، هاوكات هه‌ساره‌ى زه‌وی 10 ساڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمی به‌خۆیه‌وه بینى له 1998 تا 2008.
جگه له‌مه، له ساڵى 1970 تا ئێسته، به‌شێكى زۆری باڵنده، ماسی و گیاندارانى دووژیانی (ئه‌وانه‌ى هه‌م له ناو ئاو و هه‌میش له‌سه‌ر وشكانى ده‌توانن بژین) و شیرده‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كه‌می كردووه به رێژه‌ى 58%.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هۆشدارییانه، زانایان ده‌ستخۆشی له‌و كاره‌ى مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ن كه توانی به‌ر بگرێت له كونبوونى به‌رگی ده‌ره‌وه‌ى ئۆزۆن، ده‌ڵێن ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ كه مرۆڤایه‌تى له توانایدا هه‌یه گۆڕانكاری ئه‌رێنى ئه‌نجام بدات، له‌م روانگه‌یه‌وه له‌یه‌ك كاتدا هۆشداری ده‌ده‌ن له مه‌ترسییه‌كان و هانى مرۆڤایه‌تى ده‌ده‌ن كه گۆڕانكاری ئه‌رێنى ئه‌نجام بدات.