هێزێكی حەشدی شەعبی دەچنە دەربەندیخان

:: PM:06:37:16/11/2017 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی كە لە نزیكەی 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێك هاتوون بەچەكی ناوەندییەوە، چوونەتە ناو شارۆكەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و دواتر بە پێی زانیارییەكان بەرەو ناوچەی قەرەداخ رۆیشتوون. 

سەرچاوەیەكی نزیك و شایەتحاڵ لە دەربەندیخانەوە بە "وشە"ی راگەیاند كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم هێزێكی حەشدی شەعبی كە لە 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی زریپۆش پێك هاتوون، هەموویان پڕ بوون لە چەكداری حەشدی شەعبی، بەتایبەتی لە عەسائیبی ئەهلولحەق، ئەوان دوای ماوەیەك مانەوە لەناو شارۆكەكە، بەرەو ناوچەی قەرەداخ بەڕێ كەوتن.

زیاتر گوتی، هۆكاری هاتنی ئەو چەكدارانەی حەشدی شەعبی بەتەواوەتی نەزانراوە، بەڵام سەرەتا وەجبەیەك ئۆتۆمبێل هاتوون و بەناوی گەیاندنی كۆمەك بۆ ئاوارەكانی خورماتوو و دواتر وەجبەیەكی تر بریتی بوون لەو ئۆتۆمبێلە سەربازییانەی حەشدی شەعبی. 

ئارام شێركۆ







وشە - مه‌حموود ئیسماعیل