خورما یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین خۆراكه‌كانی دنیا، لای كوردیش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌خورێت و ناوبانگی هه‌یه، به‌ڵام كه‌م كه‌س ده‌زانن خواردنی پێنج بۆ حه‌وت ده‌نك خورما له به‌یانیاندا چ سوودێكیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر تۆش بزانیت له‌مڕۆوه ده‌ست به خواردنی ده‌كه‌یت.
ئه‌گه‌ر به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ستایت حه‌وت ده‌نك خورما به دوو كووپ ئاوه‌وه بخۆیت، ئه‌وا له سێ ڕۆژی یه‌كه‌مدا هه‌ست به زیادبوونی چالاكی جه‌سته‌ت ده‌كه‌یت، وات لێ ده‌كات كاره‌كانی ڕۆژانه‌ت به وره و توانایه‌كی زۆرتره‌وه ئه‌نجام بده‌یت، دره‌نگ هه‌ست به ماندوویه‌تی بكه‌یت، ئه‌گه‌ریش ڕاهێنانی وه‌رزشی ئه‌نجام بده‌یت، هیچ هه‌ست به ماندوویه‌تی ناكه‌یت له جه‌سته‌تدا و توانای ڕاهێنانی زیاترت ده‌بێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خورما زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و ئاسن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌و شێوه‌یه توانات زیاد بكات.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خورما بڕێكی زۆر له ڕیشاڵی خۆراكی ته‌ندروستی تێدایه، وا ده‌كات به ته‌واوه‌تی دوور بكه‌ویته‌وه له قه‌بزی و شێوازی هه‌رسكردن سروشتی بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خورما و ئاو خواردن وا له ڕووخسارت ده‌كه‌ن ڕوون و جوان ده‌ركه‌وێت و پێستت خاوێن بكاته‌وه.