عاسم جیهاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا راى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش بۆ نه‌وت له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان نییه، به‌ڵكو هه‌موو كێڵگه و دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت له‌و ناوچانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیتیحادی و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
جیهاد پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه به‌پێی ده‌ستوور ده‌بوو گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ره‌زامه‌ندی به‌غدا واژوو بكرانایه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تیان هه‌بێت و ئێسته‌یش حكوومه‌تى عێراقى هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه له ئه‌ستۆ ناگرێت.
*دۆخی كێڵگه و دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بۆ داهاتوو چۆن ده‌بێت؟
تا ئێسته ئه‌و پرسه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌شێك له كێڵگه نه‌وتییه‌كان و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستی حكوومه‌تی ئیتیحادییه‌وه ماون، بۆیه پێشتریش بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی ناوه‌ندی روون بوون به‌وه‌ی پێویسته هه‌موو كێڵگه و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان بكه‌ونه ژێر به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئێسته زۆر له‌و كێڵگه و دامه‌زراوانه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستی وه‌زاره‌تن.
وه‌ك وه‌زاره‌تی نه‌وت پلانی خۆمان هه‌یه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی زیانیان پێ گه‌یشتووه و په‌ره‌پێدانی ئه‌وانیتر، بۆ نموونه له كه‌ركووك پلانی پێویست دانراوه بۆ چاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌كان و بۆڕیی گواستنه‌وه‌ی ستراتیجی نه‌وت به‌ره‌و توركیا كه به هه‌ردوو پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
*له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئێران بۆ راكێشانی بۆڕییه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و ئێران، ئه‌و رێككه‌وتننه به‌كوێ گه‌یشت؟
به‌ر له چه‌ند رۆژێك له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی واژوومان له‌سه‌ر كۆنووسێكی كۆبوونه‌وه كرد كه تا ئێسته چاوه‌ڕوانی واژووی كۆتای ده‌كات، باسی هه‌ناردنی بڕێك نه‌وت له 30 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی رۆژانه له كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و ئێران ده‌كات تا كاتی كۆتاهاتن له راكێشانی بۆڕییه‌كی نه‌وت كه توانای هه‌ناردنی رۆژانه‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، هیوادارین هه‌نارده‌كه به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ست پێ بكات، ئه‌وه‌ش شتێكی نوێ نییه و به‌شێكه له پلانی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌نارده و دۆزینه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی تری هه‌نارده‌كردن، دواتر ئێمه له‌و كاته بۆڕیی نه‌وتی ستراتیجی له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و توركیا نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌رچی نیازمان هه‌بوو بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێی بۆڕی نه‌وتی كه به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام وه‌ڵاممان نه‌درایه‌وه.
*له‌باره‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دۆخی ئه‌وان چۆن ده‌بێت؟
به‌پێی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق، پێویسته سامانی نه‌وت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیتیحادی و وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه به‌ڕێوه ببرێت، بۆیه بڕیاره‌كان روونن و مایه‌ی گفتوگۆ نین، ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه واژوو كراون، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه و ره‌زامه‌ندی به‌غدا واژوو كراون، بۆیه زۆر كێشه و قه‌رزیان تیادایه، قه‌رزه‌كان ده‌گه‌نه چه‌ندان ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی، ئێسته توركیا داوای نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلار وه‌ك قه‌رز ده‌كات، بۆیه كێشه‌یان زۆره، ئێمه ده‌پرسین كه ئاخۆ داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی كه دوور له حكوومه‌تی ئیتیحادیی هه‌نارده كراوه له كوێیه؟، دواتر ئه‌و گرێبه‌سته هاوبه‌شییانه بۆچی واژوو كراون له كاتێكدا حكوومه‌تی ئیتیحادی و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وریاییان دابوو له واژووكردنیان؟. بۆیه هه‌مووان بۆیان هه‌یه كه بپرسن ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ی كه هه‌نارده كرا داهاته‌كه‌ی بۆ كوێ چووه و له‌چی خه‌رج كراوه و ئه‌و هه‌موو قه‌رزه هی چییه؟.
راسته نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، به‌ڵام خۆ بڕێكی زۆری نه‌وت هه‌نارده كراوه و هیچ بڕێك له داهات بۆ حكوومه‌تی ئیتیحادی ره‌وانه نه‌كراوه، بۆیه كێشه‌كان زۆرن و حكوومه‌تی ئیتیحادی و په‌رله‌مانی عێراق ده‌توانن وه‌ڵام بده‌نه‌وه كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا ده‌كرێت. له‌به‌رئه‌وه حكوومه‌تی ئیتیحادی به‌رپرسیاره‌تییه‌كه ناگرێته ئه‌ستۆ و ئه‌وه له ئه‌ستۆی هه‌رێمه كه واژوویان كردووه، دواتر بۆچی نرخی نه‌وته‌كه پێشوه‌خته وه‌رگیراوه، ئه‌وانه هه‌موو پرسیارن و پێویسته وه‌ڵام بدرێنه‌وه.
*له ده‌ستووری عێراق باسی به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش بۆ كێڵگه و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه، بۆ داهاتوو به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش چۆن ده‌بێت؟
به‌ر له هاتنه سه‌ر باسی به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش، پێویسته كێشه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان واژووی كردوون چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه پاشهاته‌كانی كه‌م نین، تۆ گرێبه‌ستی چه‌ند ساڵه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی بیانی كردووه و پاره‌ی پێشهكیشت وه‌رگرتووه و هه‌موو ئه‌وانه كێشه‌ن، بۆیه به‌ر له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه تۆ بێیت كێشه‌یه‌كی تر دروست بكه‌یت، له‌باره‌ی ده‌ستووره‌وه كه به‌داخه‌وه هه‌ر یه‌كێك به‌جۆرێك لێكی ده‌داته‌وه، سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر باسی رێزگرتن له ده‌ستوور و به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش بكه‌ین، ده‌بوو هه‌رێم به‌ر له واژووكردنی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت بۆ به‌غدا بگه‌ڕایه‌ته‌وه، چونكه له‌باره‌ی گرێبهستهكانهوه نووسراوه كه ئه‌گه‌ر مافی سازكردنی گرێبه‌ست به هه‌رێم و پارێزگاكان بدرێت، ناتوانرێت هیچ گرێبه‌ستێك بكرێت ئه‌گه‌ر بۆ حكوومه‌تی ئیتیحادی نه‌گه‌ڕێیته‌وه، مه‌گه‌ر رێككهوتننێكی هاوبه‌ش هه‌بێت، ئه‌وه‌ی هه‌رێم كردی نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ حكوومه‌تی ئیتیحادی، ئێسته ده‌ته‌وێت به‌پێی ده‌ستوور به‌ڕێوه‌به‌ری بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه پێشتر واژوو كراون و هه‌رێم زیانێكی زۆری به‌هۆیانه‌وه كردووه چۆن ده‌بێت؟، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری كێشه‌ی لێكدانه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌وباره‌وه بكرێت و دواتر چاره‌نووسی كۆمپانیا جیهانییه‌كان چییه؟، حكوومه‌تی ئیتیحادی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و كێشانه ناگرێته ئه‌ستۆ، پێویسته كێشه‌ی كۆمپانیاكان و قه‌رزه‌كانیان و مافه یاسایییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌موو ئه‌وانه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه حكوومه‌تی ئیتیحادی رای گه‌یاندووه كه هه‌ر گرێبه‌ستێك له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت بكرێت، نایاسایییه و لایه‌نی پێوه‌ندیدار ئه‌و پرسه ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ده‌ستوور خۆی باسی ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته بۆ واژووكردنی گرێبه‌سته‌كان بۆ هه‌ردوولا بگه‌ڕێنه‌وه و ناتوانرێت تاكلایه‌نه واژوو بكرێت دوور له حكوومه‌تی ئیتیحادی و وه‌زاره‌تی نه‌وت.
به‌پێی ده‌ستوور ئه‌و گرێبه‌ستانه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تیان هه‌بێت، پێویسته به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا كرابێت، تۆ ئه‌و گرێبهستانهت واژوو كردووه و ئه‌مڕۆش باسی به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی نه‌وت له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌یت، پێم وا نییه به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش هه‌بێت، به‌ڵكو هه‌موو كێڵگه و دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیتیحادی و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسا و ده‌ستوور.