رۆناڵدۆ هاوسەرگیری دەكات

:: AM:11:54:19/11/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دواجار بڕیاریداوە لەگەڵ خۆشەویستەكەی جۆرجینا رۆدریگیزی نمایشكاری ئیسپانی بچنە نێو قەفەسی هاوسەرگیرییەوە.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: رۆناڵدۆ لەگەڵ جۆرجینا رێككەوتووە بەفەرمی ببنە ژن و مێرد و تەنانەت وادەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەشیان دیاری كردووە كە لە مانگی  لە مانگی ئاب (8)ی ساڵی 2018 دەبێت.

ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی رۆناڵدۆ و جۆرجینا دوای یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا دەبێت كە لە 14ی حوزەیران 15ی تەمووز بەڕێوە دەچێت.

رۆناڵدۆ هەر بە هاوسەرگیرییەكەش ناوەستێ، بەڵكو دەیەوێ رەگەزنامەی پورتوگالیش بۆ خۆشەویستەكەی بەدەست بێنێ.

رۆناڵدۆ چەند رۆژێك پێش ئێستا و لە 12ی ئەم مانگەدا منداڵێكی كچی بەناوی ئالانا مارتینا لە جۆرجینا هێنایە سەر دنیاوە.

رۆناڵدۆ ئێستا خاوەنی 4 منداڵە و 3 لەو منداڵانە لە دایكی نەناسراوەوە لە وڵاتی ئەمەریكا هێناوەتە سەر دنیا كە گەورەكەی ناوی جۆنیۆرە و تەمەنی 7 ساڵە، دوو منداڵی تری جمكیشی بەناوەكانی ئێڤا و ماتیۆ هەیە لەنێو تەمەنی 5 مانگیدان.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م