كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ هۆشداری دا له زیادبوونى ده‌ستدرێژى سێكسی له كه‌مپی ئاواره‌كاندا و داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات به زووترین كات ئاواره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و ته‌ناهی و خزمه‌تگوزاریشیان بۆ دابین بكات.
وه‌حده جومه‌یلى سه‌رۆكی لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى عێراق، هۆشداری دا به زیادبوونى ده‌ستدرێژى سێكسی له كه‌مپی ئاواره‌كان، داواشی له حكوومه‌تى عێراق كردووه كه ئاسانكاری بكات له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان و ته‌ناهییان بپارێزێت.
جومه‌یلى له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كات كه ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر كچان و منداڵان له كه‌مپه‌كاندا به ئاشكرا ئه‌نجام ده‌درێت و بووه‌ته دیارده، ئه‌گه‌رچی زۆرینه‌ى دانیشتووانى كه‌مپه‌كان خه‌ڵكى داخراون و له كۆمه‌ڵگه‌ى داخراو هاتوون، ئه‌مه‌ش وای كردووه ئه‌وانه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، نه‌توانن لاى كه‌سوكاریان باسی بكه‌ن.
جومه‌یلى ئاشكرای ده‌كات كه به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ى ده‌ستدرێژی سێكسییان ده‌كرێته سه‌ر له‌سه‌ر رێى قوتابخانه‌ن و گوتى، "ئه‌وه‌ى وا ده‌كات كوڕان په‌نا بۆ ده‌ستدرێژی سێكسی و لادان ببه‌ن، هه‌ژاری و بێكاریی دوو هۆكاری سه‌ره‌كین".
داواشی له حكوومه‌تى عێراق كرد په‌له بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و ئارامى و ته‌ناهییان بۆ بپارێزێت، ئه‌مه‌ش تاكه چاره‌سه‌ره بۆ رێگرتن له زیاتر به دیارده‌بوونى ده‌ستدرێژى سێكسی له‌ناو ئاواره‌كان.