له‌بیرچوونه‌وه‌ به‌م گیراوه‌یه‌ به‌ كۆتا بێنه‌

:: PM:01:15:19/11/2017 ‌
وەبیرهێنانەی ئەو شتانەی كە رۆژانە دەیبیستین یان بەرگوێیەكانمان دەكەون پێوەستە بە چالاكی مێشكەوە. شتێك كە تەنیا جارێك دەیبیستیت لەیەك خولەكدا یان كەمتر بەبیرت دێتەوە، بەڵام لە هەندێك كەسدا جیاوازە و بەبیرهێنانەوەی شتەكان بەلایەوە كارێكی ئەستەمە، ئەمەیش بە گرفتی لەبیرچوونەوە هەژمار دەكرێ و چەندان هۆكاری لەپشتەوەیە، بۆ ئەوەی مێشك و یادگەتان بەردەوام چالاك و بەهێز بێ، پسپۆران گیراوەیەكی تایبەتیان دیاریی كردووە، كە بە یەكجاری لە كۆڵ ئەم كێشەیەتان دەكاتەوە.

هۆكارە باوەكانی لاوازبوونی توانیای وەبیرهاتنەوە لەلایەن پسپۆرانەوە، بۆ  دڵەراوكێ‌، گۆڕانكاری لە ئاستی هۆرمۆنەكان لەماوەی سكپریدا ،بەكارهێنانی دەرمانی ئازار شكێن، زیاد بوونی تەمەن دەگەڕێنرێتەوە.

پسپۆران لەمیانەی لێكۆڵینەوەكانیان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە ڕۆنی گوێز هیند خانەكانی مێشك چالاك دەكات و ڕێژەی كۆلیستڕۆل كەم دەكاتەوە و وزەی زیاتر بە جەستە دەبەخشێ ، ئەگەر بە شێوەی ڕۆژانە یان خواردنی پێ ئامادە بكرێ، ئەوا هەم كێش دادەبەزێنێت، هەم كاریگەری تەواویشی لەسەر چالاكبوونی زیاتری مێشك هەیە و گرفتی بیرچوونەوە ناهێڵێ.

هاوكات یەكێكی تر لەو پێكهاتانەی بەسەر گرفتی بیرچوونەوە زاڵ دەبێ، بریتییە لە هەنگوین، شارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە، ئەگەر هەنگوین و دارچین بەیەكەوە بخۆین، ئەوا بە تەواوی بەسەر گرفتی بیرچوونەوە زاڵ دەبن، چونكە هەنگوین فشار و ئازار كەم دەكاتەوە، ئەگەر لەگەڵ دارچینی هاڕاو تێكەڵی بكەن و بەشێوەی ڕۆژانە بەكاری بهێنن، زۆر سوود و كاریگەری ناوازەی دەبێت.

سەرچاوە/ getholistichealth



وشە - ئاوات ئازاد